Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

بکوژی ئەو خێزانەی لە گەڕەکێکی هەولێر بە چەقۆ کوژران، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بکوژی ئەو خێزانەی مانگی 1ی ئەم ساڵ لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر لەکاتی خەودا کوژران، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی خێزانەکە دەڵێت، بکوژەکە تاوانەکەی ئاگایەنە ئەنجام داوە و پلانی بۆ داڕشتبوو.

فەیسەڵ فاخیر، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی خێزانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا و هۆکارەکەی بۆ تۆڵەکردنەوە لە باوکی خۆی گەڕاندەوە، چونکە گوایە لەنێو خەڵکدا پێی گوتووە شێتە و تەواو نییە و دەیەوێ شەرمەزاری بکات."

بە گوتەی فەیسەڵ فاخیر، دوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکە، بە چەند راپۆرتێکی پزیشكی باس لەوە کرا کە ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشیی شیزۆفرینیای هەیە، بەڵام بەپێی دانپێدانانەکانی خۆی، ئاگایانە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە و بە گوتەی نزیکانی تاوانبارەکەش، پێش ئەنجامدانی تاوانەکە لەگەڵ کوڕی ئەو ماڵەی کە کوشتوویەتی هاتووچۆی زۆر بووە و چاوی لە ئۆتۆمبێل و کار و پارەکەی بووە، بۆیە بڕیاری داوە بیکوژێ.

هەرچەندە سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێ، بەڵام ئەو پارێزەرە روونیکردەوە، بەگوێرەی بڕیاری دادوەری گشتی لە دادگەی تاوانەکانی سێی هەولێر، بکوژەکە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە.

لە 26-01-2026 لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر سێ کەس لەکاتی خەودا کوژران، کە ئەندامی یەک خێزان بوون و کەسوکاری قوربانییەکانیش رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان نەبووە، دواتر دەرکەوت بکوژەکە لە نزیکانی قوربانییەکان بووە کە وەک فەیسەڵ فاخیر ئاماژەی پێکرد چاوی لە ماڵ وموڵکی قوربانییەکە بووە و ویستووشییەتی تۆڵە لە باوکی خۆی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە