Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

قایمقامی سلێمانی: کۆگاکانی سووتەمەنی لە تانجەرۆ دەگوازرێنەوە

محەممەد رەشید

محەممەد رەشید

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەشید
محەممەد رەشید19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی سلێمانی رایدەگەیێنێت، کۆگاکانی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی نوێ، کە بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت. پسپۆڕێکی ژینگەییش هۆشداری دەدات کە دوای ئاگرکەوتنەوەکەی تانجەرۆ، هەوای ناوچەکە بە ماددەی شێرپەنجەیی پیس بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2026، فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی لە کاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاژێر 10:00ـی (رووداو) کە ئارێز خالید لە تانجەرۆ پێشکەشی کرد رایگەیاند: "کۆگاکانی سووتەمەنی لە سنووری تانجەرۆ دووردەخرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی نوێ کە ئێستا کارە ئیداری و خزمەتگوزارییەکانی تێدا دەکرێت. کۆگا نوێیەکان لەسەر شێوازێکی نوێ و بەگوێرەی ستانداردە ژینگەییەکان دروست دەکرێن."

قایمقامی سلێمانی گوتی، شوێنی نوێ بۆ کارگەکان و کۆگاکان دابینکراوە و لیژنەکانیان چاودێریی وردی جێبەجێکردنی رێکارە سەلامەتییەکان دەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە بگرن.

شەوی 17ـی ئابی 2026، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و تێیدا زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر سووتەمەنی سووتا.

مەترسیی شێرپەنجە و ژینگەی تانجەرۆ

د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگە، لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هۆشداریی دا و گوتی: "بەنزین وەک ماددەیەکی شێرپەنجەیی ناسراوە و ئێستا هەوای ناوچەکە بە گەردیلەی پاشماوەی سووتانی سووتەمەنی پیس بووە، ئەوەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر خوێن و ئێسکی مرۆڤ هەیە."

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەی تانجەرۆ بەگشتی ژینگەکەی شێواوە، چونکە پاشماوەی کارگەکان و ئاوەڕۆی شار دەڕژێتە رووبارەکە و دواتریش تێکەڵی بەنداوی دەربەندیخان دەبێت، دەشڵێت، سووتانی ئەم بڕە زۆرەی بەنزین دۆخەکەی خراپتر کردووە.

رێکارە سەلامەتییەکان و هەڵەی مرۆیی

شوان کەمال، پسپۆڕی سیستەمی سەلامەتی، بە رووداوی راگەیاند، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێنمایی تووند بۆ دیزاینی تانکییەکان و جۆری کەرەستە کارەباییەکان دابنێت.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بە هەڵەی مرۆیی دا و گوتی: "بەداخەوە هەندێک لە کارمەندان و شۆفێرانی تانکەر لە تەنیشت سووتەمەنی جگەرە دەکێشن یان ئاگر بۆ خواردن دەکەنەوە، ئەمەش مەترسییەکان زیاد دەکات. پێویستە هەموو کارمەندانی ئەو کۆگایانە خولی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە