Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گۆڕەپانی حەوت دەریاچەکە لە دیمەشق. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

گۆڕەپانی حەوت دەریاچەکە لە دیمەشق. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

سووریا

سووریا چاوی لە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانی بیانییە و پڕۆژە گەورەکان لە دیمەشق دەستیان پێکردووە

ئەحمەد تەڵعەت

ئەحمەد تەڵعەت

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد تەڵعەت
ئەحمەد تەڵعەت20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکە نوێیەکان و تەلاری بازرگانییەوە تاوەکو کافێ و شوێنەکانی کاتبەسەربردن، بەرپرسانی سووریا هەوڵدەدەن لە رێگەی سندووقی سامانی نیشتمانییەوە کە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریاوە دامەزراوە، وەبەرهێنەرانی بیانی رابکێشن؛ بەڵام رەخنەگران دەڵێن سندووقەکە بێگەردیی تێدا نییە.


پێشنیازەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان، تەنانەت بارەگای پێشووی فەرماندەیی گشتیی سوپا لە ناوەندی دیمەشق دەگرێتەوە؛ زەوییەکی گرانبەهایە و دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل زیانی بەرکەوت، چۆڵکراوە.

دوای 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ و چەندین دەیە لە سزای ئابووری، وڵاتەکە پێویستییەکی زۆری بە دووبارە ئاوەدانکردنەوە هەیە، بەڵام پارەی پێویست لەبەردەست نییە.

عەبدولڕەحمان ئەلشەعەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ETT بۆ ئاسانکاریی وەبەرهێنان دەڵێت: "سووریا وڵاتێکی وێرانبووە و پێویستییەکی بەپەلەی بە دووبارە ئاوەدانکردنەوە هەیە."

شەعەر کۆمپانیاکەی دیمەشق بە وەبەرهێنەرانی کەنداو، ئەورووپا و ئاسیا دەبەستێتەوە، پێیوایە: "ئێستا کەرتی پیشەسازی سەرنجڕاکێشترین کەرتە و دوای ئەویش کەرتەکانی خانووبەرە و گەشتیاری دێن."

لەم مانگەدا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا لە کاتی پێشوازیکردن لە ئیمانوێل ماکرۆن، هاوتا فەرەنسییەکەی، باسی لە "دەرفەتی گەورەی وەبەرهێنان" لە وڵاتەکەیدا کرد.

سندووقی سەروەریی سووریا، ساڵی رابردوو لەلایەن شەرعەوە دامەزرا، لە رێگەیەوە حکومەتی وڵاتەکە دەیەوێت وەبەرهێنەران بۆ وڵاتەکەی رابکێشێت.

حکومەتی ئێستای سووریا هەوڵدەدات لەو سیستمە ئابوورییەی کە دەوڵەت کۆنترۆڵی کردبوو و لە سەردەمی دەسەڵاتی خێزانی ئەسەد پەیڕەو دەکرا، دووربکەوێتەوە.

لە حکومەتی پێشووی سووریادا، دەوڵەت قۆرخی کەرتە ستراتیجییەکان و هەروەها کەرتەکانی گەشتیاری و میوانداریی کردبوو، بازنەی نزیک لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوو، سەرپەرشتییان دەکرد.

شەعەر دەڵێت: "بەرپرسانی ئێستای سووریا لەوەتەی دەسەڵاتیان وەرگرتووە هەوڵدەدەن ئابووری بەرەو کەرتی تایبەت ببەن، شتەکان گۆڕاون، زۆربەی پڕۆژەکان بە هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دەکرێن."

پڕۆژە گەورەکان لە دیمەشق

لە دیمەشق، پڕۆژەی زۆر جێبەجێ دەکرێن؛ ریکلامەکان لە گەڕەکە جیاوازەکاندا بڵاوکراونەتەوە و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، هۆتێل و کافێی زۆر هەن.

هەروەها لە کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی وەبەرهێنەرانی کەنداودا کە تێیدا وردەکاریی دەرفەتەکانی گەشەپێدان خراوەتەڕوو، لەوانەش بارەگای پێشووی هێزە چەکدارەکان و بەشێک لە دەوروبەرەکەی؛ شوێنەکەی بەرامبەر گۆڕەپانی ناوداری ئومەوی و تەلاری ئۆپێرایە لە شام.

لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا، بەرپرسانی سووریا پڕۆژەیەکی گەورەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی سعودی راگەیاند بە ناوی "ئەبیات هیڵز"، کە ئامانجی دروستکردنی نزیکەی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە لە نزیک دیمەشق.

هەفتەی رابردوو، بلومبێرگ بڵاویکردەوە کە محەممەد ئەلعەببار، سەرمایەداری گەورەی خانووبەرەی دوبەی، پلانی بۆ دوو پڕۆژەی گەورەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری هەیە لە دیمەشق و لازقییە، بەهای پڕۆژەکان لانیکەم 20 ملیار دۆلار دەبێت.

کەرەم شەعەر دەڵێت: "زیاتر لە 20%ـی ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن کە لەلایەن دیمەشقەوە واژۆ کراون، هەنگاوی کردەییان بەرەو جێبەجێکردن ناوە."

بەڵام هەندێک لە تەلارسازان نیگەرانییان بەرامبەر بەم گەشەپێدانانە پێشانداوە. ئەحمەد سەڵاح، رێکخەری دەستپێشخەریی (Reclaiming Urbanism) دەڵێت: "ئەمە مۆدێلێکی گەشەپێدانی سەرکێشانەیە، مەترسیی ئەوەی هەیە شارەکان بگۆڕێت بۆ ژینگەیەکی بێکەڵک و دوور لە ژیانی رۆژانە و پێداویستییەکانی دانیشتووانەکەی."

وەکو سەڵاح دەڵێت: "گرنگیدانی کەمتر بە وەبەرهێنانی بەردەوام یان ستراتیجی هەنگاوێکی خراپە، دەبێت بە قۆناخ بنەڕەتی ژیانی خەڵك باشتر بکرێت."

سندووقی رەش

کەرەم شەعەر، پسپۆڕی ئابووری پێیوایە: "گەورەترین تاقیکردنەوە بۆ بێگەردی و بەڕێوەبردنی ئابووری، سندووقی سەروەرییە." سندووقەکەشی بە "سندووقی رەش" وەسف کرد.

ئەحمەد ئەلڕیز لە بڵاوکراوەی ئابووری (The Syria Report) دەڵێت: "لەسەر چ بنەمایەک ئەو سەرمایانەی دەوڵەت هەڵدەبژێردرێن و بۆ وەبەرهێنانی بیانی پێشنیاز دەکرێن؟ تاوەکو ئەمڕۆ ناسنامەی بەڕێوەبەری سندووقەکە بە فەرمی رانەگەیێندراوە."

چەند سەرچاوەیەک قسەیان بۆ فرانس پرێس کردووە و دەڵێن: "بەڕێوەبەری سندووقەکە ناوی ئەبو مریەم ئەلئوسترالییە." جیهادییەکی پێشووە و پاشناوەکەی بە واتای "ئوسترالییەکە" دێت.

ئەلڕیز دەشڵێت: "وەزارەتی دارایی سووریا، پارەی سندووقی سامانی نیشتمانی بە 50 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت... لەکاتێکدا تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی سووریا (GDP) لە بودجەی ئەمساڵدا بە نزیکەی 33.7 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت."

سندووقەکە هەروەها بەڕێوەبردنی ئەو سەرمایانەش دەگرێتەوە کە لەو بازرگانانە زەوتکراون کە لە حکومەتی پێشوو نزیک بوون، لە نێویاندا محەممەد حەمشۆ، کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو، ئەو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێ گەیشتووەتە رێککەوتن و چالاکییە ئابوورییەکانی لەگەڵ خزمەکانی لە قەتەر دەستپێکردووەتەوە.

کەرەم شەعەر بەرگری لەم هەنگاوە دەکات و دەڵێت ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی "بەردەوامیی ئابووری." بەڵام نیگەرانیشە رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دروستبوونی "سەرمایەداریی ناسیاوکاری."

بابەتی پەیوەندیدار

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون
سووریا22-10-2026

ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ شانەیەکی داعشدا کوژران و بریندار بوون

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا18-10-2026

وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە
سووریا16-10-2026

هێرشێکی داعش بۆ سەر یەکەیەکی پۆلیس لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە