Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێو یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەیەک. وینەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

نێو یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەیەک. وینەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

پەروەردەی سلێمانی: 36 قوتابخانەمان مەترسی رووخانیان هەیە

محەممەد رەشید

محەممەد رەشید

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەشید
محەممەد رەشید20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، 36 قوتابخانە مەترسی رووخانیان هەیە و مەرجی خوێندنیان تێدا نەماوە، دەشڵێت 38 قوتابخانەی دیکە لە کابینەدان یان بەشێک لە پۆلەکانیان بە کابینە دروستکراوە، بەڵام ئەوانیش بۆ خوێندن گونجاو نین و بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە نابێت وانەیان تێدا بخوێنرێت.


رۆژی پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، لەکاتی بەشداریکردنی هەواڵەکانی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید لە ستۆدیۆکانی رووداو لە سلێمانی پێشکەشی دەکات، نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی گوتی: "36 قوتابخانە مەترسی رووخانیان لەسەرە و هیچ مەرجێکی خوێندنیان تێدا نەماوە، بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی دیکەش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە".

لە سنووری سلێمانی 1,390 قوتابخانەی حکومی هەیە، کە 1,101 قوتابخانەیان باڵەخانەی تایبەتیان هەیە و 17 قوتابخانەیان کرێچین و 38 قوتابخانەشیان بەشێکیان یان بە تەواوی لە کابینە دروستکراون، 272 قوتابخانەش دوو دەوامیان تێدا دەکرێت.

لەبارەی ئەو قوتابخانانەی بەکرێ گیراون، نەژاد عەبدوڵڵا دەڵێت: "ئەو قوتابخانانەی بەکرێ گیراون، مەرجی فێربوونیان تێدا نییە، چونکە ژینگەی قوتابخانە جیاوازە و پێویستە کۆمەڵێک مەرجی تووندوتۆڵی تایبەت هەبێت، بەڵام بیناکان بۆ خێزانێکی چەند کەسی دروستکراون، نەک بۆ ئەوەی 300 بۆ 400 قوتابی تێیدا وانە بخوێنن، بەڵام ئەم کارە بۆ ئەوە کراوە خوێندن پەکی نەکەوێت".

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای دەستپێکردنی شەڕی دژی داعش و دروستبوونی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2014ـەوە هیچ قوتابخانەیەکی دروست نەکردووە. ئەو قوتابخانانەی دروست دەکرێن لە رێگەی رێکخراوەکان و خێرخوازانەوە دروستکراون، هەندێکجاریش لە رێگەی پەیوەندیی کەسییەوە پەنا بۆ سەرمایەداران دەبەن بۆ ئەوەی خوێندنگەیان بۆ دروست بکەن.

لەبارەی ئەو قوتابخانانەی بە کابینە دروستکراون، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی گوتی: "لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی قوتابی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، پەنا برا بۆ دروستکردنی قوتابخانە بە کابینە، یان زیادکردنی چەند پۆلێک بە کابینە بۆ قوتابخانەکان، کە ئێستا ئەوەش بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە خوێندن لەنێو کابینەدا رەتکراوەتەوە و نابێت هیچ قوتابییەک لەنێو کابینەدا وانە بخوێنێت، لە کاتێکدا ئێمە 38 قوتابخانەمان هەیە کە بە تەواوی یان بەشێکیان کابینەن."

ئەمساڵ پێنج قوتابخانە کە مەترسی رووخانیان لەسەرە لە سلێمانی دادەخرێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "سەرجەم پەروەردەکانمان ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە قوتابییانی قوتابخانەکان، دابەشبکرێن بەسەر ئەو قوتابخانانەی دیکەدا کە نزیکن لێیەوە، بۆیە مامۆستا و قوتابییەکان دەبرێنە قوتابخانەکانی دیکە و درێژە بە خوێندن دەدەن."

تاوەکو ئێستا رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەکراوە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەین، بۆ ئەوەی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، رۆژی دەستبەکاربوونی مامۆستایان و پلانی ساڵی نوێی خوێندن دیاری بکرێت".

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە