Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

حکومەتی عێراق دڵنیایی لە دابینکردنی مووچەی مانگی ئاب دەدات

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا دابینکردنی مووچەی مانگی ئاب بووەتە کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق، بەرپرسانی بەغدا دڵنیایی دەدەنە فەرمانبەران لە دوانەکەوتنی مووچەکانیان؛ ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو دابەشکردنی مووچە نزیکەی دە رۆژ دواکەوت و نیگەرانیی لای مووچەخۆران دروستکرد.

لەبارەی بەردەوامیی دابەشکردنی مووچە و گەرەنتیی دارایی، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "مووچە گەرەنتی کراوە بۆ مانگەکانی داهاتوو، پێموایە ئاماژەکانی هەناردەکردنی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر بە فەرمانبەران و هەموو دامودەزگاکان دەدات. بۆیە مووچە و شایستە داراییەکان بەپێی یاسا و رێکارەکان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە."

پەرلەمانتارانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ مانگی ئاب سەرچاوەکانی داهاتی حکومەت فرەچەشن کراون تاوەکو کێشەی نەبوونی نەقدیی دووبارە نەبێتەوە.

رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سەرچاوەکانی داهاتەوە بە رووداوی گوت: "وردە وردە هەندێک لە داهاتی ئەو مانگانەی کە وەرینەگرتووە بەدەستی دەگات و هەندێک سەرچاوەی دیکەش چالاک کراون، بەتایبەتی دەروازە سنوورییەکان کە داهاتیان بە شێوەیەکی باش زیادی کردووە. بۆیە پێشبینییەکە وایە هەمان کێشەی ئەم مانگە لە مانگەکانی داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە، ئەگەرچیش پێم وایە چەند رۆژێک دواکەوتن هەر روودەدات، بەڵام رەنگە تا کۆتایی ساڵ کەم ببێتەوە."

لەلایەکی دیکەوە، ویستێکی هەمەلایەنە لەنێو پێکهێنەرەکانی دەوڵەتی عێراقدا هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی، بەڵام هێشتا روون نییە هەڵوێستی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە بەرامبەر ئیدارەکەی چۆن دەبێت.

تێپەڕبوونی سەد رۆژ بەسەر پێکهێنانی کابینە وزارییەکەی عەلی زەیدیدا لە کاتێکدایە، دوو تەنگژەی سەرەکی کە بریتیین لە قەیرانی دارایی و چەکی دەستی گرووپە چەکدارەکان بەرۆکی حکومەتەکەیان گرتووە، بەڵام ستافە حکومییەکەی هەوڵ دەدەن لە هەموو بۆنەیەکدا سووربوونی خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بارودۆخە دووپات بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە