Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

ئەڵمانیا مافی مانەوە لە سەتان هاووڵاتیی سووریا و هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان وەردەگرێتەوە

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گۆڕانكارییە سیاسییەکانی ئەڵمانیا؛ دروستبوونی جەمسەربەندی لەنێوان شارە گەورەکان و ناوچەکانی دیکەدا
دیاسپۆرا26-09-2026

گۆڕانكارییە سیاسییەکانی ئەڵمانیا؛ دروستبوونی جەمسەربەندی لەنێوان شارە گەورەکان و ناوچەکانی دیکەدا

کۆچبەرانی کورد لە بەرلین لەبارەی گەشەسەندنی راستڕۆکان لە ئەڵمانیا نیگەرانن
دیاسپۆرا26-09-2026

کۆچبەرانی کورد لە بەرلین لەبارەی گەشەسەندنی راستڕۆکان لە ئەڵمانیا نیگەرانن

توێژەرێکی کورد بۆ رووداو: سەرکەوتنی چەپەکان لە بەرلین پەیوەستە بە قەیرانی نیشتەجێبوونەوە
دیاسپۆرا26-09-2026

توێژەرێکی کورد بۆ رووداو: سەرکەوتنی چەپەکان لە بەرلین پەیوەستە بە قەیرانی نیشتەجێبوونەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئامارە نوێیەکانی فەرمانگەی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا، لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا وەرگرتنەوە و رەتکردنەوەی مافی مانەوە لە هاووڵاتییانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.


لە بەرنامەی دیاسپۆڕای تۆڕی میدیای رووداو، داود عەتێ، راوێژکاری پەنابەران رایگەیاند: "لە ساڵی 2024 لە کۆی 17 هەزار کەس کە کەیسەکەیان پێداچوونەوەی بۆ کرابوو، مافی مانەوەی 750 کەس رەتکرایەوە یان هەڵوەشێندرایەوە. لە ساڵی 2025دا لە کۆی 17 هەزار و 700 کەس، 659 کەسیان مافی مانەوەیان رەتکرایەوە. بەڵام لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا لە کۆی 8 هەزار و 320 کەس کە کەیسەکانیان پێداچوونەوەی بۆ کراوە، مافی مانەوەی هەزار و 932 کەس رەتکراوەتەوە."

داود عەتێ ئاماژەی بەوەش کرد، یاساکانی ئەڵمانیا جیاوازی لەنێوان کوردی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتیی عەرەبی سووریا ناکەن و  گوتی: "دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پێیان وایە رەوشی گشتیی سووریا گۆڕانی بەسەردا هاتووه‌ و مەترسیی ئەمنی کەمبووەتەوە، بۆیە یاساکانی وەرگرتنی پەنابەری تووندتر بوون. بەڵام رەتکردنەوەی مافی مانەوە بە واتای دیپۆرتکردنەوەی راستەوخۆ نایەت، چونکە پرۆسەی گەڕاندنەوەی پەناخوازان ئاڵۆزە."

حوسێن، گەنجێکی پەناخوازی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 2022وە لە ئەڵمانیایە، بەڵام داواکاریی پەنابەریی رەتکراوەتەوە.

حوسێن بە دیاسپۆرای گوت: "دوای ساڵ و نیوێک داواکارییەکەم رەتکرایەوە. ئێستا لەنێوان هیوا و ناڕوونییدا دەژیم. کۆڵم نەداوە، خەریکی فێربوونی زمانم و تێدەکۆشم کە لە رێگەی خوێندنی پیشەیی مافی مانەوەی کار بەدەستبهێنم تاوەکو خێزانەکەشم بهێنم."

لەلایەکی دیکەوە، بێریڤان کە ئەندازیارێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و  بە ڤیزەی خوێندن رووی لە ئەڵمانیا کردووە، باس لە ئەزموونی خۆی دەکات.

بێریڤان بە دیاسپۆرای راگەیاند: "من بە ڤیزەی خوێندن هاتم، ماستەرم تەواو کرد و دەست بە کار بووم، بەڵام بڕیارە نوێیەکان و مامەڵە کارگێڕییەکان بەرامبەر کەسانی ئەکادیمیش ئاسان نین. یاساکانی بازار و کاری ئەڵمانیا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە."

زۆربەی ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان درێژنەکراوەتەوە یان رەتکراوەتەوە، هەوڵ دەدەن لە رێگەی فێربوونی زمان و  خوێندنی پیشەییەوە جۆری مافی مانەوەکەیان بگۆڕن بۆ مانەوەی لەسەر بنچینەی کار.

بابەتی پەیوەندیدار

گۆڕانكارییە سیاسییەکانی ئەڵمانیا؛ دروستبوونی جەمسەربەندی لەنێوان شارە گەورەکان و ناوچەکانی دیکەدا
دیاسپۆرا26-09-2026

گۆڕانكارییە سیاسییەکانی ئەڵمانیا؛ دروستبوونی جەمسەربەندی لەنێوان شارە گەورەکان و ناوچەکانی دیکەدا

کۆچبەرانی کورد لە بەرلین لەبارەی گەشەسەندنی راستڕۆکان لە ئەڵمانیا نیگەرانن
دیاسپۆرا26-09-2026

کۆچبەرانی کورد لە بەرلین لەبارەی گەشەسەندنی راستڕۆکان لە ئەڵمانیا نیگەرانن

توێژەرێکی کورد بۆ رووداو: سەرکەوتنی چەپەکان لە بەرلین پەیوەستە بە قەیرانی نیشتەجێبوونەوە
دیاسپۆرا26-09-2026

توێژەرێکی کورد بۆ رووداو: سەرکەوتنی چەپەکان لە بەرلین پەیوەستە بە قەیرانی نیشتەجێبوونەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە