Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

هێرشەکانی ئۆکرانیا قەیرانی بەنزینیان لە پایتەختی رووسیا دروستکردووە

کامیز شەدادی

کامیز شەدادی

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کامیز شەدادی
کامیز شەدادی 22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو  دیجیتاڵ

لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پاڵاوگەکان، قەیرانێکی سەختی بەنزینیان دروستکردووە و شۆفێران بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی ناچارن زیاتر لە سێ کاژێر لە نۆرەی بەنزیندا بوەستن


لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی کۆمپانیای "گازپرۆم نێفت" لە ناوەندی مۆسکۆ، رێزی ئۆتۆمبێلەکان بۆ کڕینی بەنزین لە دوو کیلومەتر درێژتر بووەتەوە. شۆفێران ئاماژە بەوە دەکەن کە درێژترین رێزەکان بەرەبەیان پێش دەستپێکردنی دەوام و ئێواران دوای کۆتایی هاتنی کار دروست دەبن.

لودمیلا، کە پزیشکێکە لە مۆسکۆ، لەبارەی بارودۆخەکەوە بە رووداوی راگەیاند: "کەم جار ئۆتۆمبێل بەکاردێنم. دوو رۆژ پشووم هەیە، بەڵام لە شوێنی ئەوەی بچمە هاوینەهەوار و پشووم هەبێ، 3 کاژێرە لە رێزدا وەستاوم. چارەسەر چییە؟ دەبێت بەنزینی زیاتر بەرهەم بەرهەمبێنن."

ئەلێکساندەر، کە هونەرمەندێکە لەبارەی سەختیی دەستکەوتنی بەنزینەوە بە رووداوی گوت: "هەوڵ دەدەم ئۆتۆمبێل بەکارنەهێنم، بەڵام ناچارم. رێک کاژێر 10ی بەیانی هاتومەتە رێزەکە و هێشتا دوو کاژێر و نیو نۆرەم نەهاتووە."

بەپێی زانیاریی دەسەڵاتدارە خۆجێییەکان، بەنزینی جۆری "سوپەر-95" تەنیا لە 19%ی بەنزینخانەکانی مۆسکۆدا دەستدەکەوێت. نرخی ناوەندیی یەک لیتر بەنزین گەیشتووەتە 72 روبڵ، کە یەکسانە بە 91 سەنت.

ماکسیم، کە ئەندازیارێکە لە رێزی بەنزینخانەکە بە رووداوی راگەیاند: "ناچارم بکەومە رێزەوە، چونکە بێ بەنزین مرۆڤ ناتوانێت بچێتە هیچ شوێنێک. زیاتر لە دوو کاژێرە وەستاوم چونکە بەبێ بەنزین ناگەمە هاوینەهەوارەکەم لە دەرەوەی شار."

لەلایەکی دیکەوە، هەندێک لە دانیشتووانی شارەکە ئاماژە بە بەکارهێنانی هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە دەکەن. ئیناڵ، کە بازرگانێکە بە رووداوی گوت: "ئەمە رەوشی راستەقینەیە، بەڵام ژێرخانی مۆسکۆ زۆر پێشکەوتووە و مێترۆ هەیە کە بە بەنزین کار ناکات؛ ئەگەر ناتوانیت ئۆتۆمبێل بەکاربێنیت، دەتوانیت بە مێترۆ زۆر بە خێرایی بگەیتە هەر شوێنێک."

هۆکاری سەرەکیی ئەم قەیرانە، هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیایە؛ تەنیا لە سێ هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا، لانی کەم 10 پاڵاوگەی گەورەی رووسیا رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و پاڵاوگەی مۆسکۆش چەندین جار پێکراوە.

پێشتر ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا رایگەیاندبوو، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ، دەستیان بە هاوردەکردنی سووتەمەنی کردووە و رێگەیان داوە بەنزینی کوالێتی نزمتر لەڕووی ژینگەییەوە بەرهەم بهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە