Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

زیاتر لە 100 واژۆ بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆکراوەتەوە

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

بە پشتیوانیی لایەنە شیعەکان، زیاتر لە 100 واژۆ لە پەرلەمانی عێراق کۆکراوەتەوە بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە بیانووی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەت، هەنگاوێک کە ئەگەر سەر بگرێت، هاوکێشە سیاسی و ئیدارییەکانی کەرکووک ئاڵۆز دەکات و کورد بە زیانمەندی سەرەکی دادەنرێت.


سومەیە خابوور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداوی گوت: "هەوڵێک هەیە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، نەک بۆ هەڵوەشاندنەوەیان، چونکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەراندا نییە."

لە کەرکووک، رێککەوتنێکی پێشوەختە لەنێوان پێکهاتەکاندا هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار لە رێگەی ئەنجوومەنەوە. ئەگەر ئەنجوومەنەکە سڕ بکرێت، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگار کە ئێستا لای تورکمانە، و سەرجەم پۆستە باڵاکانی دیکەی پارێزگاکە ئاستەم دەبێت.

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "ئەوەی دەیزانم ناکرێت، بەتایبەت بۆ کەرکووک، چونکە گۆڕانکارییەکان هەمووی لێرەوە کراوە و لەم ئەنجوومەنەدا بڕیاری لەسەر دراوە. دەکرێ ئێمە وەکو کورد، ئامادەییمان هەبێ لەو ئاڵوگۆڕانە و هەندێ بابەتی دیکەش وەکو مادەی 140 کە دەبێت لێرەوە پشتیوانی بکرێت، بۆیە من باوەڕناکەم."

پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووکیش ئەو هەوڵە بە نایاسایی و نادەستووری دەزانن.

ئەحمەد رەمزی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: "بوونی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بابەتێکی دەستوورییە و ئەندامانی ئەنجوومەنەکانیش بە ئیرادە و دەنگی شەقام و خەڵک هەڵبژێردراون، بەتایبەتی کەرکووک، ئەو بابەتەش دروست نییە و پێچەوانەی یاسا و دەستوورە."

رەعد ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، "وشەی سڕکردن لە یاسادا نییە، بەڵکو دەستەواژەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەیە کە ئەویش پەیوەستە بە کۆمەڵێک یاسا و رێکارەوە کە دەستوور روونی کردووەتەوە."

هەوڵی سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2003ـەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی ململانێی سیاسی و نەتەوەییەوە، لە کەرکووک تەنیا دوو جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا کراوە و کورد نیوەی کورسییەکانی بەدەستەوەیە. کورد ترسی هەیە جارێکی دیکە سیناریۆی قۆرخکردنی پۆستی پارێزگار دووبارە ببێتەوە، وەک ئەوەی لە قۆناخی دوای 16ـی ئۆکتۆبەر روویدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە