Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوو کۆمپانیای پاککردنەوە لە کەرکووک چوار مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

ئەو دوو کۆمپانیایەی ئەرکی پاککردنەوەی شاری کەرکووکیان لەئەستۆ گرتووە، چوار مانگە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە؛ سەرپەرشتیارانی کۆمپانیاکانیش هۆشداری دەدەنە ئیدارەی پارێزگاکە تاوەکو پارەیان پێبدرێت، ئەگینا رێکاری دیکە دەگرنەبەر.

رۆژانە تیمەکانی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاک بەنێو کۆڵان و شەقامەکانی کەرکووکدا بڵاو دەبنەوە و دیمەنی شارەکەیان بەرەو پاکوخاوێنی گۆڕیوە. بەڵام دواکەوتنی پارەکەیان بارگرانیی دارایی دروستکردووە.

سەڵاح حەسەن، سەرپەرشتیاری گشتیی پاککردنەوەی کۆمپانیاکان لەبارەی بارودۆخی دارایی کۆمپانیاکانەوە بە رووداوی گوت: "گەرچی پارەی مانگانەی کرێکارەکانمان لەکاتی خۆیدا داوە، بەڵام قەرزێکی زۆرمان هاتووەتەسەر."

گرێبەستی پاککردنەوەی شارەکە لەلایەن رێبوار تەهاوە واژۆکرا کاتێک لە پۆستی پارێزگاردا بوو. ئێستا کە وەک جێگری پارێزگار کار دەکات، ئاگاداری قەیرانەکەیە.

رێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکووک لەبارەی کێشەی نەدانی پارەی کۆمپانیاکانەوە بە رووداوی راگەیاند: "ئاگادارین بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەیان نەدراوە، بەڵام دەبێت کارێک بکرێت و هیچ هەنگاوێک نەگەڕێینەوە بۆ رابردوو لەو بوارەدا."

لەگەڵ فراوانبوونی شاری کەرکووک، رۆژانە بڕێکی زیاتری زبڵ و خاشاک هەڵدەگیرێتەوە و لە وێستگەکان ژێرخۆڵ دەکرێت.

ئەرکان عومەر، بەرپرسی بەشی پاشماوە رەقەکان لە شارەوانیی کەرکووک دەربارەی دابەشبوونی کارەکانیان بە رووداوی گوت: "تیمی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە کەرکووکیان بەسەر دوو زۆندا دابەشکردووە، هەفتانە بۆ هەر کۆڵانێک دووجار دەڕۆن و زبڵ و خاشاکی ماڵان هەڵدەگرنەوە، رۆژانە شەقامە سەرەکییەکان پاک دەکەنەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە