Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

حکومەتی عێراق رژدە لە چەکداماڵینی گرووپەکان و شەقامی عێراقیش دوودڵ

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

کێشمەکێش و هەرا لەسەر چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا لە عێراقدا تاوەکو ئێستا لە ئاستی قسەکردندا ماوەتەوە و نەبووەتە کردار؛ لە هەمان کاتدا لایەنی سێیەم هاتوونەتە سەر هێڵ تاوەکو لە نێوان بڕیاری حکومەت و رەتکردنەوەی گرووپەکاندا بژاردەیەکی مامناوەند بدۆزنەوە.


حکومەتی عێراق بەبەردەوامی جەخت لەسەر پێویستیی دەستبەسەرداگرتنی چەک و گەڕاندنەوەی بۆ ژێر چەتری دەسەڵاتی دەوڵەت دەکاتەوە.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکانەوە بە رووداوی راگەیاند: "ژمارەی ئەو گرووپانەی وەڵامی داواکارییەکەی حکومەتیان داوەتەوە شەش گرووپە و هەندێکیان ناسراون. تاوەکو ئێستاش گفتوگۆ بەردەوامە لەگەڵ گرووپەکانی دیکە و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە؛ هەموو لایەنەکانیش لەسەر ئەوە کۆکن کە پێویستە ئەو گفتوگۆیانە بگەنە ئەنجام و سەروەریی دەوڵەت بچەسپێندرێت."

بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، پەنا بۆ بەشێک لە کەسایەتییە دەرەکییەکان براوە کە پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارانەدا هەیە.

حوسام روبێعی، وتەبێژی هاوپەیمانیی خزمەتگوزاری بە رووداوی گوت: "داوا لە لایەنی دەرەکی کراوە کە خۆی لە هەندێک کەسایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەبینێتەوە. چەند گرووپێک هەن کارەکانیان تەواو بووە و ئامادەن بێنە ژێر ئەو بڕیارەوە، بەڵام بە نهێنی و بەبێ راگەیاندن. چاوەڕوان دەکەین گرووپەکانی دیکەش هەمان هەڵوێستیان هەبێت."

لەبەر ئەوەی پێکهاتەی حکومەتی عێراق لە هەردوو بەرەی دژبەر و لایەنگری چەکداماڵین پێکدێت، هاونیشتمانیان بە گومانەوە دەڕواننە توانای دەوڵەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپەکان.

حەیدەر کازم، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی بەغدایە و بە رووداوی راگەیاند: "حکومەت ناتوانێت سەرکەوتوو بێت مەگەر دەستێوەردانی دەرەکی لە وڵاتێکی دیکەوە هەبێت، چونکە پێکهێنەرەکانی خودی حکومەت گرووپە چەکدارەکانن."

هاوکات ئیبراهیم ئەحمەد، هاونیشتمانییەکی دیکە بە رووداوی گوت: "باشترە چەکەکان لە دەستی دەوڵەتدا بن تاوەکو وڵاتێکی بەهێز و هێزێکی یەکگرتووی حکومیمان هەبێت، ئەمە لەوە باشترە بەرەوڕووبوونەوە لە نێوان گرووپەکان و دەوڵەتدا دروست ببێت."

سەعید محەمەد، هاونیشتمانییەکی دیکە جەختی لەسەر ئاڵۆزیی بابەتەکە کردەوە و بە رووداوی گوت: "حکومەت خۆی لە کۆمەڵێک گرووپی چەکدار و حیزبی جیاواز پێکهاتووە، بۆیە ئەو کارە قورسە و رەنگە خوێنڕشتنی تێدا بێت."

نادیاریی کەسی یەکەمی هەندێک لە گرووپەکان و دروستکردنی دەیان گرووپی نوێ بە ناوی وەهمی، ئەرکی حکومەتی زەیدی قورستر کردووە. لە کاتێکدا حکومەت بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە گفتوگۆدایە، گرووپەکانیش بە توندی دەستیان بە چەکەکانیانەوە گرتووە و شەقامی عێراقیش لە سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە دڵنیا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە