Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقیی . وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

دیناری عێراقیی . وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆی بودجە سەردانی بەغدا دەکات

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی پسپۆڕ و تەکنیکی دەستنیشاندەکات و داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات رەزامەندی بدات لەسەر چوونی شاندەکە بۆ بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی 2027ـی عێراق.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (60) کە لە 24ـی ئابی 2026 دەرچووە و واژۆی د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی لەسەرە؛ داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە رەزامەندی بدات لەسەر چوونی شاندێکی لیژنەیەکی چوارکەسی بۆ بەغدا لە 26ـی ئابی 2026.

کۆپییەکی نووسراوەکە دەست رووداو کەوتووە و تێیدا هاتووە: "بەمەبەستی تاوتوێکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2027ـی عێراق، داواکارین لە بەڕێزتان کە رەزامەندی بفەرموون بە شاندکردنی ئەو کەسانەی ناویان لە نووسراوەکەدا هاتووە."

بەگوێرەی نووسراوەکە شاندەکە دەبێت رۆژی 26ـی ئابی 2026 لە بەغدا بن. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، شاندەکە گەیشتووەتە بەغدا و دەستی بە کۆبوونەوەکانی کردووە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکدێن لە:

مەهدی عەبدوڵڵا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلانی پرۆژەکان (سەرۆکی لیژنە).

د. موسلح فەتاح محەممەد، لە فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون (ئەندام).

ئەحمەد جەمیل شێخۆ، بەڕێوەبەری کەڵکی ئابووریی پرۆژەکان (ئەندام).

هەکار موحسین سابیر، نوێنەری فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری (ئەندام).

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە