Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

وەزیری نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە لەم کاتەدا بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە لەم کاتەدا بەنزینی 450 دیناری هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات؛ هاوکات بڕیارە رۆژی پێنجشەممە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان یان نوێنەرێکی لەگەڵ لیژنەی نەوتی پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمان پرس کۆببێتەوە.

گفتوگۆکان لەبارەی دابینکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بنبەست. سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری نەوت بە رووداوی راگەیاند: "دوا قسەی وەزیری نەوت ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە بوو کە ناتوانن ئێستا بەرهەمی بەنزین بدەنە هەرێمی کوردستان. سەرەتا گوتی ئێمە وەک عێراق داوا دەکەین بدرێت بە هەموو هاونیشتمانیان بە بێ جیاوازی و 50 هەزار بەرمیلەکەمان بدەنێ دەیدەین، بەڵام کە بەدواداچوونمان بۆ کرد و گوتمان ئێوە خۆتان 7 ملیۆن لیتر هاوردە دەکەن بۆ خواروو و ناوەڕاست، چۆن بۆ هەرێمی کوردستان دەتوانن دابینی بکەن؟ لە وەڵامدا گوتی ئێستا لە توانای ئێمەدا نییە بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین."

لە بەرامبەردا، بەپێی وتەی پەرلەمانتاران، پەرلەمانی عێراق دوو بژاردەی پێشنیار کردووە تاوەکو نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دابەزبێت.

عومەر پێنجوێنی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت: "سەرۆکی پەرلەمان بە روونی گوتی هەرێم لە نێوان دوو بژاردەدایە؛ یان ئەو 50 هەزار بەرمیلەی پێی دەدرێت بە نرخی پاڵپشتیکراوی 450 دینار بیدات بە هاونیشتمانیان، یان ئەگەر ناتوانێت، بیداتەوە بە حکومەتی فیدراڵ و ئێمە لێرەوە هەموو نەوتەکە بەو نرخە پاڵپشتیکراوە دابین دەکەین؛ کەواتە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەردەم تەحەدییەکی گەورەدا دەبێت."

زیاتر لە مانگێکە لە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە و لە کارەکانیان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە