Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین؛ هەرێمی کوردستان چەند بژاردەیەک دەخاتە بەردەم بەغدا

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لیژنەیەکی کاتیی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین. بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت، ئامادەن بۆ هەر رێکارێک کە ببێتە هۆی ئەوەی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار دابەزێت.


حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکات، بەڵام ئەو بڕەی لەلایەن بەغداوە دابین دەکرێت، بەشی پێداویستیی ناوخۆ ناکات.

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان،  بە رووداوی رایگەیاند: "کۆبوونەوەی دیکەمان دەبێت، چاوەڕوانین لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بۆ ئەوەی بەنزین بگەیێنین بە هاووڵاتییان بە نرخی 450 دینار بۆ هەر لیترێک. ئێمە وەکو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە هەر جۆرێک بێت ئامادەین."

شاندی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازیان بۆ لیژنە پەرلەمانییەکە کردووە. غەزال هۆستانی، بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، گوتی: "پێمان گوتوون ئەگەر تێچووی 16 دۆلار بۆ ئەو 50 هەزار بەرمیلەش حکومەتی فیدراڵی بیدا بە ئێمە، ئەوکاتە دەتوانین لەجیاتی 750 دینار، بەنزین بە 450 دینار بدەین بە هاووڵاتییان."

بژاردەی دووەمیش ئەوەیە کە پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو زیاد بکرێت. غەزال هۆستانی گوتی: "پێمان گوتوون یان پارەمان بدەنێ وەک بودجە تاوەکو بتوانین بەنزین بە 450 دینار دابین بکەین، یانیش پشکی هەرێم لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 140 هەزار بەرمیل زیاد بکەن."

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان،گوتی"کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لە کەشێکی ئیجابیدا بەڕێوەچووە" و هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە دەبێت کێشەکە چارەسەر بکرێت".

عامر عەبدولجەبار، سەرۆکی لیژنەکە، پێشنیازێکی دیکەی خستووەتەڕوو و دەڵێت: "پێمان روونکردنەوە کە ئەگەر ئەو بەشە بەنزینە بەشتان ناکات، بۆ خۆتان دەخەنە دۆخێکی ناخۆشەوە، با وەزارەتی نەوتی عێراق دۆسیەی بەرهەمە نەوتییەکان و دابەشکردنی لە کوردستان بگرێتە ئەستۆ."

بە گوتەی عامر عەبدولجەبار، داوایان لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و نەوتی عێراق کردووە راپۆرتی خۆیان پێشکێش بکەن، بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا کۆببنەوە و راسپاردەی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بنووسن.

رۆژی 25-08-2026، وەزارەتی نەوتی عێراق داواکاریی هەرێمی کوردستانی بۆ زیادکردنی پشکی نەوتی خاو رەتکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، ناتوانن هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە هەموو بژاردە و رێکارێک رازییە کە وەزارەتی نەوت و لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان دیاریی بکەن، بەو مەرجەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق، بەنزین و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە