Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·27-08-2026مەڵتیمیدیا
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
27-08-2026
مەڵتیمیدیا
مەڵتیمیدیا

400 کۆمپانیا لە 20 وڵاتەوە لە هەولێر دوایین تەکنەلۆژیای بیناسازییان پێشان دەدەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق

رووداو دیجیتاڵ 

لە هەولێر، 16ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی دەرگاکانی بەڕووی کۆمپانیاکانی جیهاندا واڵا کردووە. لە کاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، زیاتر لە 400 کۆمپانیا لە 20 وڵاتی جیاوازەوە هاتوونەتە ئێرە تاوەکو دوایین تەکنەلۆجیای بیناسازی نیشان بدەن. بەڵام ئەوەی ئەمساڵ جیاوازە، دەنگی بەهێزی کارگە ناوخۆییەکانی کوردستانە کە ڕکابەری براندە جیهانییەکان دەکەن.

ئەو پیشەسازییانەی جاران تەنیا هاوردە دەکران، ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن. کۆمپانیا نێوخۆییەکان توانیویانە تێچووی پڕۆژەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە بێ ئەوەی دەستبەرداری کواڵیتی بن.

مێژووی کارگە نێوخۆییەکان بۆ سەرەتای نەوەتەکان دەگەڕێتەوە، ئێستا گەورەترین پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون متمانە بە "دەستی ناوخۆ" دەکەن.

 ئامارەکان دەڵێن، بەرهەمی ناوخۆ نەک تەنیا خێراتر دەگاتە دەست، بەڵکو پارەیەکی زۆریش بۆ وەبەرهێنەر دەگەڕێنێتەوە.

جگە لە پیشەسازی قورس، تەکنەلۆجیای دیجیتاڵیش هاتووەتە ناو کایەکەوە. ئەپلیکەیشنی وەک "بینا بازاڕ" زیاتر لە 12 هەزار کەرەستەی بیناسازی و 35 براندی گەورەی لەژێر یەک چەتردا کۆکردووەتەوە. بەڵام ئەم گەشەسەندنە بێ ئاستەنگ نییە؛ گومرگی نێوان شارەکان و نەبوونی زەوی پیشەسازی گەورە، دوو بەربەستی سەرەکین.

کارگە ناوخۆییەکان دەڵێن، ئامادەن لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا رۆڵ ببینن، بەڵام چاویان لە پاڵپشتیی حکومەتە تاوەکو "خێر بۆ خۆیان بێت نەک بۆ بێگانە".

پێشنیازەکان