Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

هەولێر؛ لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی کۆمپانیا چینی و تورکییەکان رکابەریی بازاڕ دەکەن

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو - دیجیتاڵ

لە 16مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی لە هەولێر، کۆمپانیا چینییەکان رۆڵێکی بەرچاویان هەیە؛ زیاتر لە دوو هەزار مەتر لە رووبەری پێشانگەکە بۆ 125 کۆمپانیای چینی تەرخان کراوە کە لە هەموو بوارەکانی بیناسازیدا بەشدارن.



کۆمپانیا چینییەکان بە بەرهەمی نوێ و جۆراوجۆرەوە بەشدارن. لیڤیا لین، بەڕێوەبەری فرۆشی کۆمپانیایەکی چینی بە رووداوی راگەیاند: "ئەم بەرهەمانەی ئێمە تایبەتن بە پەمپی ئاو و لە ماڵاندا بۆ زیادکردنی پەستانی ئاو بەکاردەهێنرێن؛ بۆ نموونە، ئەگەر ماڵێک ژووری زۆر بێت و پەستانی ئاوەکەی کەم بێت، پێویستی بە پەمپێکی لەم جۆرە دەبێت."

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 54 ملیار دۆلار.

یووڵاندا یووین، بەشداربوویەکی دیکەی کۆمپانیا چینییەکان لەبارەی بەرهەمەکانیانەوە بە رووداوی گوت: "ئێمە کارگەیەکی گەورەی رووپۆشی زەویمان لە جۆری (SPC) هەیە کە لە بەرد و پلاستیک دروست دەکرێت، دژە ئاو و ئاگرە، زۆر ئاسان دادەنرێت و تاوەکو هەزار ڕەنگی جیاوازی لێ بەردەستە."

رێک لە بەشی پێچەوانەی پێشانگەکە، 60 کۆمپانیای تورکی جێگیر کراون. کۆمپانیاکەی کەرەم محەممەد کە خاوەنەکەی خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستانە، لە بواری بەرهەمهێنانی کێبڵدا کار دەکات و 28 ساڵە بەرهەمەکانی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات.

قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ساڵی رابردوو 14.5 ملیار دۆلار بووە. خاوەن کۆمپانیا تورکییەکان لەو باوەڕەدان کۆمپانیا چینییەکان ناتوانن رکابەریی کوالێتیی بەرزی بەرهەمە تورکییەکان بکەن.

موزەیەن گوچک گۆبە، بەڕێوەبەری فرۆش لە کۆمپانیایەکی تورکی لەبارەی جیاوازیی کارەکانیانەوە بە رووداوی راگەیاند: "جیاوازیی ئێمە لەوەدایە تەنیا ئامێر نافرۆشین، بەڵکو ئەندازیار و تیمی تەکنیکیی تایبەت دەنێرین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و چاککردنەوەی ئامێرەکان؛ بەرهەمەکانمان زۆر بە خێرایی رادەست دەکەین و لە پشتیوانیکردنی کڕیاراندا باشترینین."

16مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی، کارەبا و وزە لە هەولێر بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی 450 کۆمپانیا لە 20 وڵاتی جیاوازەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە