Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لە بەغدا ئەفسەرێکی پۆلیس لە کاتی لابردنی زیادەڕۆییدا کوژرا و کەسوکاری گومان دەکەن بە پیلان نێردرابێت

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەی بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لە بەغدا، کاردانەوەی توندی کەسوکارەکەی لێکەوتەوە؛ ئەوان داوا دەکەن خوێنی کوڕەکەیان بەفیڕۆ نەڕوات و هۆکاری رەوانەکردنی بۆ ئەو ئەرکە مەترسیدارە ئاشکرا بکرێت.


هێزی لابردنی زیادەڕۆیی لە ئەمانەتی بەغدا، دوامۆڵەتیان دابووە خاوەن خانووە زیادەڕۆکان، بەڵام رووبەڕووی هەڕەشە بوونەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی عەمید کوژرا.

دایکی ئەفسەرە کوژراوەکە بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە بە رووداوی گوت: "لە منداڵییەوە باوکی شەهید بوو و هەر خۆم بە تەنیایی پەروەردەم کرد، تا گەورەم کرد دەردەسەریی زۆرم بینی، ئێستا هاتوون بەبەرچاومەوە دەیکوژن! پێیان وتبوو تۆ چۆن پلەکەت بەرزکراوەتەوە و پلەی ئێمە بەرز نەکراوەتەوە؟"

خوشکی ئەفسەرەکە بە گومانەوە باس لە ناردنی براکەی دەکات بۆ ئەو ئەرکە و بە رووداوی راگەیاند: "پێش چوار رۆژ لە کارەکەی ئینفیکاکیان بۆ کردبوو، بەڵام کاتژمێر هەشتی بەیانی تەلەفۆنیان بۆ کرد و گوتیان ئەرکت بۆ دیاریکراوە و دەبێت پێیهەستیت. ئەویش پێی گوتبوون ئینفیکاکم بۆ کراوە بۆ دەمنێرن؟ زوڵمیان لێکرد؛ کوڕەکەی لە دوێنێوە 17 کاتژمێرە چاوەڕوانی هاتنەوەی باوکیەتی."

هاوکات کچی ئەفسەرە کوژراوەکەش لەبارەی هۆکاری تاوانەکەوە بە رووداوی گوت: "ئەوان بە زوڵم کوشتیان، چونکە دەترسان باوکم شوێنیان بگرێتەوە، بەڵام باوکم ئەوەی نەدەویست. کاتێک باوکم دەسپرێرن بۆ ئەو ئەرکە پڕ لە مەترسییە، تەنیا بۆ ئەوە بووە دووریبخەنەوە."

کەسوکاری ئەفسەرەکە نیگەرانن لەوەی کە وڵاتەکە پڕ بووە لە چەکی دەرەوەی یاسا و بەرپرسانی ئەمنییان بە کەمتەرخەم زانی لە دابینکردنی پاراستن بۆ عەمید هیشام.

خوشکەزای ئەفسەرە کوژراوەکە بە رووداوی راگەیاند: "کوا دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکان؟ بۆچیی هیچ کەسێک تەقەی لەو خەڵکە دەستدرێژیکارە نەکرد لە کاتێکدا سێ پۆلیسیان بریندار کرد و دووانی دیکەشیان کوشت؟"

لەلایەکی دیکەوە، خاڵی ئەفسەرەکە ئاماژە بەبوونی پلانی پێشوەختە دەکات و بە رووداوی گوت: "پێویست بوو پاسەوان و هێزی پشتیوانیی لەگەڵ بێت، بەڵام هیچ هێزێکی لەگەڵ نەبووە. کارەکە وا دەردەکەوێت کە پێشتر پلانی بۆ داڕێژرا بێت."

دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان ناوچەکەیان گەمارۆ دا و شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد، بەڵام تەقەکەری سەرەکی کە بکوژی ئەفسەرەکەیە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا نەگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە