Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەهۆی سزاکانەوە بەشداریی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پێشانگەی بیناسازی هەولێر 70% کەمی کردووە

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

لە سێیەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی لە هەولێر، ئامادەییی کۆمپانیا ئێرانییەکان بەرچاو بوو، بەڵام سزاکان، قەیرانی ئابووری و گرفتەکانی دەستخستنی کەرەستەی خاو، کاریگەرییان لەسەر ئاستی بەشدارییان دروست کردووە.

یەکێک لە کۆمپانیا بەشدارەکان لقی سەرەکی لە قەزوینە و 55 ساڵە لە بواری بەرهەمهێنانی کاشیدا کار دەکات؛ هەروەها 13 ساڵە لە هەولێر و سلێمانی لقی هەیە.

عەلی سەمیعی، بەڕێوەبەری بەشی هەناردەکردن لە کۆمپانیاکە بە رووداوی راگەیاند: "ئەم سزایانە هەمیشە هەبوون و شتێکی نوێ نین؛ تاوەکو کاتێکیش ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا یەکلایی نەبێتەوە، ئابڵۆقەکان بەردەوام دەبن. بەڵام کۆمپانیاکان لەگەڵ ئەم دۆخە ڕاهاتوون و لە چالاکییەکانیان بەردەوامن."

کۆمپانیایەکی دیکەی ئێرانی کە 30 ساڵە لە بواری پۆڵا و پیشەسازیی کانزاکان لە ئیسفەهان کار دەکات، 70%ی کەرەستەی خاوی خۆیان بەرهەم دەهێنن و 30%ی لە چین، تورکیا و هیندستانەوە هاوردە دەکەن؛ بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە تێچووی بەرهەمهێنانیان 25% گرانتر بووە.

پەرویز خانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لەبارەی ئاستەنگییەکانەوە بە رووداوی گوت: "بەپێی ئەوەی لە کەنداوی فارس تووشی کێشە بووین و هاوردەکردن زەحمەت بووە، ناچارین ڕێگەی جێگرەوە لە عێراق، تورکیا و ئەفغانستان بەکار بێنین. ئەمەش تێچووی زیاتری هەیە و ئاستی قازانجمانی دابەزاندووە؛ بەشێکیش لە گرانییەکە دەکەوێتە سەر شانی خەڵک تاوەکو تووشی قەیران نەبین."

ئەمساڵ تەنیا 7 کۆمپانیای ئێران لە پێشانگەی بیناسازی بەشدار بوون، کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ڕێژەی بەشدارییان 70% کەمی کردووە.

سروشت سازانی، نوێنەری ژووری بازرگانیی عێراق – ئێران لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەردوولا بە رووداوی راگەیاند، سەرڕای بوونی سزاکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ساڵانە دەگاتە 12 ملیار دۆلار و کۆمپانیا ئێرانییەکان چاویان لەوەیە بازرگانی و وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە