Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

بڕیاری رادەستکردنی چەک گرووپەکانی لە عێراق دابەشی دوو بەرە کردووە

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

بڕیاری حکومەت بۆ وەرگرتنەوە و رادەستکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان، ناوماڵی ئەو هێزانەی دابەش کردووە؛ هەر لایەنێک و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی، لێکدانەوە بۆ داواکارییەکەی حکومەت دەکات.

رێکخراوی بەدر بە فەرمی پاڵپشتی لە بڕیارەکەی حکومەت دەکات بۆ وەرگرتنەوەی چەک و ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی دەربڕیوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی رێڕەوێکی جیاواز دەگرنەبەر و دژی ئەو هەنگاوەن.

مەهدی ئامرلی، پەرلەمانتاری سەر بە رێکخراوی بەدر لەبارەی هەڵوێستیانەوە بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ رادەستکردنین، بەڵام لەم بابەتەدا پەلە ناکەین تاوەکو هەموو بارودۆخی عێراق ببەستینەوە بەم بابەتەوە. ئێستا هەموو لایەنەکان دژی ئەوەن چەک لە دەرەوەی حکومەت هەبێت، بەڵام پەیامم بۆ حکومەت ئەوەیە کە یەکەم هەنگاومان دەنگدان و تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی بێت، چونکە ئەوە پەیامێکی دڵنیاکەرەوە و گەرەنتی دەبێت بۆ هەمووان."

لە بەرامبەردا، کەریم عەلێوی، پەرلەمانتارێکی دیکەی رێکخراوی بەدر ئامادە نەبوو لەسەر پرسەکە بدوێت و بە رووداوی گوتبوو: "نا، من قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەم."

لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانتارێکی نزیک لە کەتیبەکانی حیزبوڵا بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی بۆ رادەستکردنی چەک دەربڕی و حکومەتی تۆمەتبار کرد بەوەی زانیاریی پێشوەختەی هەبووە لەبارەی بۆردومانەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی.

میقداد خەفاجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی حقوق بە رووداوی گوت: "من وەک خۆم نوسراوم بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەرزکردووەتەوە دەربارەی لێکۆڵینەوە لەوەی کە هەندێک لایەنی حکومی زانیاریی پێشوەختەیان هەبووە دەربارەی بۆردوومانەکانی ئەم دواییە، چونکە ئەوە بە خیانەت لە گەلی عێراق و خوێنی شەهیدانی بۆردوومانەکە ئەژمار دەکرێت."

لە قۆناغی یەکەمدا، گرووپەکانی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق، سەرایا سەلام، کەتائیبی ئیمام عەلی و ڕێکخراوی بەدر ئامادەییی خۆیان پێشان داوە تاوەکو ملکەچی بڕیارەکەی حکومەت بن. بەڵام لە بەرامبەردا گرووپەکانی حیزبوڵا، سەیدولشوهەدا و بزووتنەوەی نووجەبا تاوەکو ئێستا نەچوونەتە ژێرباری بڕیارەکەی حکومەت لەبارەی ڕادەستکردنی چەکەکانیان.

عەلی زەیدی سەرەتا بە دەنگی بەرز داوای بێدەنگکردنی چەکەکانی بەرەی مقاوەمە و هێنانی بۆ ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی دەکرد و تەنانەت هەڕەشەی رووبەڕووبوونەوەشی لە گرووپەکان دەکرد، بەڵام ئێستا دەستەواژەی "ڕێکخستنەوەی چەک" جێگەی "رادەستکردنی چەک"ی گرتووەتەوە و حکومەتەکەی زەیدیش تۆنی دەنگی بەرامبەر گرووپەکان نزم کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە