Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

ئایا پارتێکی راستڕۆی دژە کۆچبەران دەبێتە دەستەڵاتداری هەرێمێکی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا؟

زنار شینۆ

زنار شینۆ

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زنار شینۆ
زنار شینۆ30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو - دیجیتاڵ

لە بەرامبەری کاتێدرالی ماگدیبۆرگ، کۆشکی پەرلەمانی هەرێمی زاکسن ئەنهالت لە رۆژهەڵاتی ئاڵمانیا بەدی دەکرێت؛ ناوچەیەک کە خۆی بۆ گەڕی هەشتەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ئامادە دەکات و کێبڕکێیەکی سیاسیی توند لەوانەیە چارەنووسی بەڕێوەبردنی هەرێمەکە بگۆڕێت.

لە ناوەندی شارەکە، پارتی جێگرەوە بۆ ئاڵمانیا (AfD) کەمپەینێکی گەرم بەڕێوە دەبات. بەپێی راپرسییەکان، نزیکەی 40%ی دەنگدەران دڵ و هزریان لەگەڵ ئەم پارتە راستڕۆ دایە کە بە دژایەتیکردنی کۆچبەران و یەکێتیی ئەورووپا دەناسرێت.

ئۆلیڤەر کیرشنەر، سەرۆکی فراکسیۆنی AfD لە پەرلەمانی هەرێمی زاکسن ئەنهالت لەبارەی هەڵوێستیان بەرامبەر بیانییەکان بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە بەرامبەر هەر کەسێک کراوەین کە دەیەوێت بێتە ئێرە و وەک کولتووری ئێمە بژێت؛ ئەوانە لە دڵەوە بەخێر بێن. من هیچ شتێکم بەرامبەر بە وەستایەکی پۆرتوگالی یان تورکێک یان هەر شوێنێکی دیکە دانانی کاشی نییە کە بە یاسایی هاتبن و لە کەرتی خزمەتگوزاریدا کار بکەن. بەڵام دەمانەوێت ئەوانەی بە نایاسایی هاتوون و تاوانکارییان کردووە دیپۆرت ببنەوە، چونکە شوێنیان لێرە نییە."

لە لایەکی دیکەوە، پارتی سەوز کە وەک کلیلی پێکهێنانی حکومەت لەم هەڵبژاردنانەدا دەبینرێت، کەسایەتییە دیارەکانی دەرەوەی هەرێمەکەی داوەت کردووە تاوەکو پشتگیری لە کەمپەینەکەیان بکەن.

سۆزان شیبۆرا زایدلیتس، سەرۆکی لیستی پارتی سەوز لە هەرێمی زاکسن ئەنهالت لەبارەی مەترسییەکانی سەرکەوتنی راستڕۆکان بە رووداوی گوت: "بێگومان نابێت مرۆڤ چاو لەوە دابخات کە زۆرینەیەکی 40% لەگەڵ پارتێکی راستڕۆی توندان و بۆیەش هەست بە هەڕەشە دەکرێت. من لە ترس و نیگەرانیی کەسەکان تێدەگەم، بەڵام داوا لە هەموویان دەکەم لەگەڵ ئێمە لێرە بمێننەوە، پێکەوە بەهێز بین تاوەکو ئەم هەرێمە بە جوانیییە فرەڕەنگەکەی بمێنێتەوە."

هاوکات لەگەڵ کەمپەینەکان، خۆپێشاندانی چالاکوانانی گەنج و دۆستانی کۆچبەران دژی هێزە راستڕۆکان دەکرێت.

ئانسگار ڤاینشتروخ، خۆپێشاندەرێکی دژی AfD لەبارەی ئەگەری بەدەستهێنانی دەسەڵات لەلایەن راستڕۆکانەوە بە رووداوی راگەیاند: "لەو باوەڕەدام AfD ئەگەر هەڵبژاردن بباتەوە، وەک فاشیستەکانی سەردەمی هیتلەر نابێت. فاشیستیی ئەوان بە شێوازێکی پۆپ و قبووڵکراو لە ناو کۆمەڵگەدا داڕێژراوەتەوە کە بە رووکاری دەرەوە توندوتیژ دەرناکەوێت، بەڵام توندوتیژی لە ئێستاوە لە ماگدیبۆرگ هەیە و بۆ من وەک ساڵانی نەوەتەکان وایە."

لە کاتێکدا نزیکی یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس مافی دەنگدانیان لەم هەرێمە بچووکەی ئەڵمانیادا هەیە، سەرنجی تەواوی جیهانی رۆژئاوا لەسەر بڕیار و ئەنجامی دەنگدانی هاووڵاتییانی زاکسن ئەنهالت دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە