Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: داواکراوانی گەندەڵی رادەستی حکومەتی عێراق کراونەتەوە

هەڵۆ کاکەوەیس

هەڵۆ کاکەوەیس

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەڵۆ کاکەوەیس
هەڵۆ کاکەوەیس30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە چوارچێوەی وۆرکشۆپی بەهێزکردنی تواناکانی پۆلیس و بە هاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا، چوار بنکەی نموونەیی پۆلیس لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەکرێنەوە؛ هاوکات جەختی کردەوە کە تەواوی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگا و دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە بە تۆمەتی گەندەڵی داوا کرابوون، رادەستی بەغدا کراونەتەوە.


رۆژی یەکشەممە، 30ی ئابی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کاتی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە داڕشتنی پلانی ستراتیژیی پۆلیس کە بۆ سێ رۆژ بە هاوکاریی تیمی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بە هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتەکەی کرد.

چاکسازی لە پێگەی پۆلیس و دروستکردنی 4 بنکەی نموونەیی

وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ چاودێریی پێشخستنی توانای هێزە ئەمنییەکان دەکات و گوتی: "هەنگاوی زۆر باشمان لەو بوارەدا بڕیوە و پێگەی پۆلیسی کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و شێوازی کارکردنیان لە زۆر بواردا گۆڕاوە."

رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بە هاوئاهەنگیی بەهێزی وەزارەتەکەی لەگەڵ تیمی ئەمنیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا کرد و گوتی، لەم چوارچێوەیەدا چوار بنکەی نموونەیی پۆلیس لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە دروست دەکرێن کە دەبنە بنکەی ئەزموونی و لە کاتی سەرکەوتنیاندا بەسەر شارەکانی دیکەیشدا بەرفراوان دەکرێن. وەزیری ناوخۆ گوتیشی: "دەمانەوێ بەڕێوەبەرانی پۆلیس خۆیان سەرکردایەتیی چاکسازییەکان بکەن."

هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا بۆ رادەستکردنی داواکراوانی گەندەڵی

وەزیری ناوخۆ تیشکی خستە سەر رۆڵی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئاسایش و دەستگیرکردنی داواکراوان و رایگەیاند: "هەر داواکراوێک هەبووبێت لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق و سەرۆکوەزیرانەوە، ئێمە راستەوخۆ ئەو کەسانەمان رادەست کردوون."

رێبەر ئەحمەد ئاشکرای کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە داواکراوانی گەندەڵی دەستگیرکراون و دەست بەسەر ماڵ و موڵک، پارە و زێڕیاندا گیراوە و رادەستی دادگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کراونەتەوە، هەروەها دووپاتیکردەوە کە ئەوپەڕی هاوئاهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ بەغدا هەیە.

لێکتێگەیشتن لەسەر سزاکانی هاتووچۆ لەگەڵ عێراق

سەبارەت بە سزاکانی هاتووچۆ و تۆمارکردنی سەرپێچیی ئەو ئۆتۆمبیلانەی تابلۆی پارێزگاکانی عێراقیان پێوەیە لە هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەوە، وەزیری ناوخۆ گوتی: "لێکتێگەیشتنێکمان لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلی ژمارە عێراق لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکات سزا بدرێ و بەپێچەوانەشەوە، چونکە یاساکانمان یەکن، ئەگەرچی هەندێک جیاوازیی بچووک لە رێنماییەکان و بڕی سزاکەدا هەیە."

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا زنجیرەیەک هەنگاوی رێکخستنەوە و چاکسازی لە کەرتی ئەمنی و وەزارەتی ناوخۆدا جێبەجێ کردووە، تاوەکو دەزگای پۆلیس لە ناوەندێکی بڕیاردانی ئەمنییەوە بگۆڕێ بۆ دەزگایەکی خزمەتگوزاریی پیشەیی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. لەم چوارچێوەیەدا نێردەی راوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق هاوکاریی تەکنیکی و راوێژکاری پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات. هاوکات لە ساڵانی دواییدا هاوئاهەنگیی ئەمنی لەنێوان هەولێر و بەغدا لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، رادەستکردنەوەی تۆمەتبارانی گەندەڵی و یەکخستنی سیستمی هاتووچۆدا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرچاو.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە