Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاندەرانی ئامەدسپۆر. وێنە: ئەرشیڤ

هاندەرانی ئامەدسپۆر. وێنە: ئەرشیڤ

وەرزش

بەدواداچوونێک: جەماوەری ئامەدسپۆر لە چوار ساڵ دا چوار بەرامبەر بووە

سیپان رۆژهەڵاتی

سیپان رۆژهەڵاتی

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیپان رۆژهەڵاتی
سیپان رۆژهەڵاتی01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

تەنیا لە چوار ساڵ دا جەماوەری یانەی ئامەدسپۆر چوار بەرامبەر زیادیکردووە و لە یەک ملیۆنەوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن هاندەر. ئەمە ئەنجامی نوێترین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی مەیدانییە کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردیی (KSC) و ناوەندی راوەست (Rawest) لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە، کە تێیدا ئامەدسپۆر وەک "دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی" و نیشانەیەکی بەهێزی ناسنامەی کوردی وێنا دەکرێ.

لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکە بە ناونیشانی (تێگەیشتن و هاندەری ئامەدسپۆر لەنێو کورد) ئەنجامدراوە. تیمی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکە بە شێوەی رووبەڕوو قسەی لەگەڵ هەزار و 471 هاونیشتمانی لە 19 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامداوە.

ئەنجامەکە دەریدەخات کە یانەکە تەنیا ناوەندێکی وەرزشی نییە، بەڵکو بووەتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی رەهەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی.

رۆژ گیراسون، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی (راوەست) لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی کاژێر 15:00ی رووداو ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکی دیار لەنێو کۆمەڵگەی کوردی کرد و رایگەیاند، لە ساڵانی نەوەتەکانەوە رای گشتیی کورد بەردەوام شێوازی نوێ بۆ ناساندنی خۆی دەدۆزێتەوە.

گیراسون دەڵێت: "ئێمە دەبینین کە کورد بەدوای نوێنەرایەتیی نوێدا دەگەڕێ بۆ ناساندنی خۆی. ئامەدسپۆر وەک دیاردەیەکی نوێ لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا دەرکەوتووە."

بە گوتەی سەرۆکی ناوەندی راوەست، لە 10 بۆ 11 ساڵی رابردوودا بوارەکانی گوزارشتکردن لە ناسنامەی کوردی بەهۆی گوشارەکانەوە کەمبوونەتەوە. لەو بۆشاییەدا، ئامەدسپۆر وەک کایەیەکی "رەوا و یاسایی" دەرکەوتووە کە کورد دەتوانێت تێیدا بە ئازادی و بە شێوازێکی پڕ لە جۆش و خرۆش ناسنامەی خۆی تێدا ببینێتەوە.

هاندەرانی ئامەدسپۆر تەنیا لایەنگرانی هەدەپە نین، بەڵکو دەنگدەرانی ئاکپارتی، لایەنە ئیسلامییەکان و نەتەوەپەروەرانی کوردیش لەژێر ئەو ناونیشانەدا کۆدەبنەوە.

یەکێک لە خاڵە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی لێکۆڵینەوەکە، گۆڕانی ئاراستەی هاندانی منداڵان و گەنجانی کوردە. پێشتر زۆربەی منداڵانی کورد هاندەری یانە گەورەکانی ئیستەنبووڵ بوون وەک (گاڵاتەسەرای و بێشیکتاش)، بەڵام ئێستا نەوەیەکی نوێ لەدایکبووە کە (ئامەدسپۆر) وەک یانەی یەکەم و سەرەکیی خۆی دەبینێت.

رۆژ گیراسون دەڵێ: "ئەم نەوە نوێیە وەک ئامەدسپۆری گەورە دەبن، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ناسنامەی کوردی. ئەگەر ئامەدسپۆر بتوانێت لە لیگی سوپەردا بمێنێتەوە و سەرکەوتنی بەردەوام بەدەستبهێنێت، دەبێتە سێیەم گەورەترین یانە لەسەر ئاستی تورکیا."

جەماوەریی ئەم یانەیە سنووری باکووری کوردستانی تێپەڕاندووە. گیراسون چیرۆکی سەردانێکی خۆی بۆ عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "پێنج شەش مانگ لەمەوبەر کە چوومە عەفرین، بینیم منداڵانی کورد لەوێ درێسی ئامەدسپۆریان پۆشیوە. ئەمە هەستێکی جیاوازە. ئامەدسپۆر لە رۆژئاوا، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەبێتە یانەیەکی خاوەن جەماوەر."

لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لە گرنگی "سەرکەوتن"ەکانی یانەکە کراوە. بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیەی هاندەران (کە گەیشتووەتە 4 ملیۆن) بەردەوام بێت و زیاد بکات، پێویستە یانەکە لە رووی وەرزشییەوە بەهێز بێت و ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە