Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرافیکی باڵۆنە چاودێرییەکەی ئاسمانی هەولێر

گرافیکی باڵۆنە چاودێرییەکەی ئاسمانی هەولێر

کوردستان

هێرشی سوپای پاسداران باڵۆنە چاودێرییەکەی ئەمریکای لە هەولێر لە کارخست

سەرکەوت محەممەد عەلی

سەرکەوت محەممەد عەلی

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد عەلی
سەرکەوت محەممەد عەلی02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران باڵۆنە چاودێرییەکەی ئەمریکای لە ئاسمانی هەولێر کردە ئامانج و لەکاریخست، دوو سەرچاوەی ئەمنی هەواڵەکەیان بۆ رووداو پشتڕاستکردووتەوە.

تێکشکانی باڵۆنە چاودێرییەکەی ئاسمانی هەولێر، لە چوارچێوەی هێرشە پێچەوانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بوو بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

سوپای پاسداران بە ژمارەیەک درۆن بنکەی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی لە هەولێر کردە ئامانج.

دوو سەرچاوە ئەمنییەکە بە رووداویان گوت، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی سوپای پاسداران، سیستمی راداری لە ئاسمانی هەولێر پێکراوە.

باڵۆنەکە، کە پێشتر بەردەوام لە ئاسمانی هەولێردا دەبینرا، بەیانیی رۆژی چوارشەممە لە ئاسماندا دیار نەبوو.

سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان "هێرشێکی هاوبەشی مووشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر، کە تێیدا ناوەندێکی چاککردنەوە و کۆگەکانی کەرەستەی تەکنیکیی سەربازیی ئەمریکا، هەروەها سیستمی رێنماییکردنی باڵۆنی سیخوڕیی ئەمریکا لە بنکەکەدا وێران کراون؛" گوتیشی: "هێزەکانی سوپای پاسداران کۆگەکانی سووتەمەنی بنکەکەیان سووتاندووە و ژمارەیەک لە هێرشکارانیان [ئەمریکی] کوشتووە."پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دووان لە بارەگاکانیان کە یەکێکیان دەکەوێت ناوچەی جێژنیکان لە باکووری هەولێر و ئەو دیکەیان لە بالسیانە، بە سێ درۆن کراونەتە ئامانج.

هێرشە درۆنییەکەی ئێران دوای هێرشی سوپای ئەمریکا دێت بۆ سەر 100 پێگەی سوپای پاسداران لەنێو خاکی ئێران.

باڵۆنەکە چییە؟


ئەم باڵۆنە پێی دەگوترێ (PSS-T)کامێرای زۆر پێشکەوتووی چاودێریی شەو و رۆژی تێدایە، بە بازنەی 360 پلە بۆ مەودای نزیکەی 50 کیلۆمەتر دووریی دەبینێت و سەرچاوەی هەموو هێرشێک ئاشکرا دەکات.

ئەم باڵۆنە پێشتر لە سەربازگەی ئەمریکییەکان لە عەین ئەسەد لە ئەنبار و سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک هەبووە.

کۆمپانیای (ناڤمار) بۆ زانستی کارپێکراو (NASC) ئەم سیستمە بەڕێوە دەبات.

وەک بەڵێندەری سەرەکی، ئەم کۆمپانیایە سەرپەرشتی ئەندازیاری، دابینکردن، کۆکردنەوە، تاقیکردنەوە و جێگیرکردنی 60 سیستمی باڵۆنی PSS-Tـی لە دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە زیاتر لە 400 کارمەند سەرپەرشتییان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە