Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هەورامان تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرا؛ دوو هێستر کوژران و چواری دیکەش بریندار کران

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری هەورامان، تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران کرا. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا دوو هێستر کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە کاژێر 18.00ی دووشەممە 31-08-2026 لە سنووری گوندی "دەرەی مەڕ" لە هەورامان روویداوە.

کاروانێکی کۆڵبەران کە بە هەستر باری توتن و جگەرەیان بە وەسڵی فەرمیی گومرگەوە بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان دەگوواستەوە، کەوتوونەتە بەر هێرش و دەستڕێژی گوللە.

یەکێک لە کۆڵبەرانی بەشدار لە کاروانەکەدا کە لەبەر پاراستنی گیانی نەیویست ناو و وێنەی ئاشکرا بێت بە تۆڕی میدیایی

رووداوی گوت: "لەکاتی کاری ئاسایی خۆماندا بووین و نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لەناوەوەی خاکی باشووری کوردستاندا، سوپای پاسداران لەپڕ لەنێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تەقەیان لێکردین. دەیان فیشەکیان تەقاند و بە زەحمەت لە مردن رزگارمان بوو."

ئەو کۆڵبەرە ئاماژەی بە زیانەکان کرد و گوتی: "بەهۆی تەقەکەیانەوە دوو هێسترمان کوژران، چواری دیکەش بریندار بوون و تەواوی بارەکەشمان لەدەستچوو."

سەبارەت بە شێوازی کارکردنیان، ئەو کۆڵبەرە کە دەرچووی زانکۆیە و بەهۆی دانەمەزراندن و بێکارییەوە ئەو کارە سەختە دەکات، جەختی کردەوە کە کارەکەیان بە قاچاغ نییە و دەڵێت: "ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی و بە وەسڵی گومرگی کەرەستەی کارەبایی، توتن و جلوبەرگ دەگوازینەوە، بەڵام سوپای پاسداران لەناو خاکی باشوری کوردستان رێگەمان پێنادەن و تەقەمان لێدەکەن. لە ماوەی کارکردنمدا زیاتر لە 10 هاوڕێ و هاوپیشەم بە تەقەی ئەوان گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی زانیارییەکان، لە سنووری گوندی "دەرەی مەڕ" نزیکەی 20 کۆڵبەر بە یاسایی کاردەکەن و خاوەنی نزیکەی 100 هێسترن بۆ گواستنەوەی کەلوپەل، بەجۆرێک بۆ هەر کاروانێک بڕی 6 تا 7 ملیۆن تومەن وەردەگرن. ئەو کۆڵبەرە لە رێگەی رووداوەوە داوای بەهاناوەچوون دەکات و هۆشداریدەدات کە گیانیان لە مەترسی بەردەوامدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە