Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

میران ئەحمەد: بەهۆی رووخسارمەوە 4 جار داوای ژنیان رەتکردوومەتەوە

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات


رووداو دیجیتاڵ

میران ئەحمەد، گەنجێکی تەمەن 28 ساڵە و لە گەڕەکی گازینۆی کەلار دەژی، ئەو لەگەڵ نەخۆشییەکی سکماکیی دەگمەن لەدایکبووە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی گۆشتی زیادە لە رووخساریدا. ئەم بارودۆخە ژیانی میرانی دژوار کردووە، لە وازهێنان لە خوێندنەوە بگرە تاوەکو رووبەڕوونەوەی تانەی کۆمەڵگە.


میران، کە کوڕە گەورەی ماڵەکەیانە، دوای کۆچی دوایی باوکی ساڵێک لەمەوبەر، ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی کەوتووەتە ئەستۆ. رۆژانە بە عەرەبانەیەکی بچووکەوە دەچێتە بازاڕ و شتی هەراج و وردەواڵە دەفرۆشێت. ئەو لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "خەڵک گاڵتەم پێدەکەن."

 داهاتی رۆژانەی لەنێوان 5 بۆ 8 هەزار دینارە، کە لەگەڵ مووچەی کەمئەندامییەکەی و داهاتی براکانی، بژێوی دایکە نەخۆشەکەی و برا بچووکەکەی پێ دابین دەکات.

نەخۆشییەکەی میران تەنیا کاریگەری لەسەر رووخساری نەکردووە، بەڵکو بووەتە هۆی گۆشەگیری و تێکچوونی باری دەروونی. میران گوتی: "هەندێجار بەهۆی قسەی ناشرینی خەڵکەوە ویستوومە واز لە کارکردن بهێنم، بەڵام ناچارم." 
ئەم دۆخە وایکردووە لە پۆلی پێنجی سەرەتایی واز لە خوێندن بهێنێت و تەنیا سێ هاوڕێی نزیکی هەبێت. خەونی پێکهێنانی خێزانیشی هەر بەهۆی رووخسارییەوە لەبارچووە. "چوار جار چوومەتە خوازبێنی، بەڵام کاتێک وێنەکەیان بینیووم، رەتیانکردوومەتەوە."

میران، تاوەکو ئێستا هەشت نەشتەرگەریی بۆ لابردنی گۆشتە زیادەکە کردووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێ، "تۆزێک دوای نەشتەرگەرییەکە چاوم کرایەوە، بەڵام ئێستا دیسانەوە گۆشتە زیادەکە هاتووەتەوە سەر چاوم و یەکێکیان بینایی نییە." جگە لە کێشەی رووخساری، ئێسکی قاچی چەپیشی ناتەواوە.

نوورییە جەبار، دایکی میران، لە ساڵی 2016ـەوە تووشی شێرپەنجە بووە و سێ نەشتەرگەری بۆ کراوە. ئێستا دۆخی جێگیرە و سێ مانگ جارێک سەردانی پزیشک دەکاتەوە. ئەو خێزانە پشت بە داهاتی میران و دوو کوڕی دیکەیان (مەولوود و مستەفا) و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی باوکی کۆچکردوویان دەبەستن، کە مانگانە 250 هەزار دینارە و خراوەتە سەر ناوی دایکیان.

دکتۆر هاوڕێ عەبدولستار، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری، لەبارەی نەخۆشییەکەی میرانەوە لە (بەرپرسیار) گوتی: "ئەم حاڵەتە بەشێکە لە نەخۆشی، کە نەخۆشییەکی سکماکییە و ئێسک و پێست دەگرێتەوە. چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام بە نەشتەرگەری دەتوانرێت قورسایی سەر رووخساری کەمبکرێتەوە و شێوەی باشتر بکرێت، هەرچەندە گۆشتە زیادەکە ئەگەری هەیە دووبارە گەشە بکاتەوە."

بە گوتەی دکتۆر هاوڕێ، ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەن نییە و لە هەر 3 بۆ 5 هەزار کەسێک، یەک کەس تووشی دەبێت و پێویستیی زۆریان بە پشتیوانیی دەروونییە.

تێچووی نەشتەرگەرییەکە لەنێوان 30 بۆ 50 ملیۆن دینار لە هەرێمی کوردستان و 150 بۆ 200 هەزار دۆلار لە دەرەوەی وڵات مەزەندە دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، دکتۆر هاوڕێ عەبدولستار ئامادەیی خۆی نیشاندا و دەڵێت: "ئامادەم هەموو نەشتەرگەرییەکانی میران لە نەخۆشخانەی حکومی بە خۆڕایی بکەم، هەرچەند نەشتەرگەریی پێویست بێت، بۆی دەکەین."

ئێستا میران، بە تەنیا داواکارییەکی سادەوە رووی لە خێرخوازانە: "تەنیا داواکارم ئەو نەخۆشییە لە رووخسارمدا نەمێنێت،" تاوەکو بتوانێت وەک هەر گەنجێکی دیکە ژیانێکی ئاسایی بژی و خەونەکانی بهێنێتە دی.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە