Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەمپەینێک بۆ بایکۆتکردنی کچە مۆدێلەکان لە کاری رێکلام راگەیێندراوە

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

کەمپینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتکردنی کچە مۆدێلەکان لە رێکلامە بازرگانییەکاندا، بووەتە هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی گەورە و خاوەنکار و بلۆگەرەکانی کردووە بە دوو بەرەی دژ بەیەکەوە. لە بەرامبەر ئەم پەرەسەندنەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئامادە دەکات بۆ دەرکردنی رێنمایی نوێ بەمەبەستی رێکخستنی ئەو بوارە و کۆتاییهێنان بەو "پاشاگەردانییەی" کە تێیدایە. 


کەمپینێک بە ناونیشانی "بایکۆتی کچە مۆدێلەکان" کە لەلایەن فاخیر هەریری، خاوەنکار و کەسایەتیی دیاری سۆشیال میدیاوە دەستیپێکردووە. فاخیر هەریری، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "من وەک خاوەن کار رێکلام بە کچە مۆدێلەکان ناکەم، رێکلام بە کوڕە هەژارەکان دەکەم." ناوبراو وەک هەنگاوێکی کرداری، گرێبەستێکی مانگانەی بە بەهای 2500 دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی خواردنەوەی وزەبەخش هەڵوەشاندەوە، "تاوەکو کۆمپانیاکە کارکردن لەگەڵ کچە مۆدێلەکان رادەگرێت".

 هەریری هۆکاری کەمپینەکەی بۆ "تێکنەچوونی کۆمەڵگە" و پاراستنی شیرازەی خێزان گەڕاندەوە و گوتی، "ئەگەر وا بڕوات خێزان لەدەستدەدەین و هەڵدەوەشێنەوە."

ئەم کەمپینە کاریگەری لەسەر بەشێکی کۆمپانیاکان داناوە. د. سەرکار نەجمەدین، خاوەنی چوار کۆمپانیا، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپینەکە راگەیاند و لە (بەرپرسیار) ئاشکرای کرد کە دوای دەستپێکردنی، فرۆشی کۆمپانیاکەی "زۆر زیادی کردووە." ئەو گوتی: "گرێبەستمان لەگەڵ کچە مۆدێلەکان راگرتووە. لە جیاتی ئەوەی مانگانە 1000 دۆلار بدەمە کچە مۆدێل، گەنجێک بە 500 دۆلار دادەمەزرێنم و 500 دۆلارەکەی دیکەش دەکەمە داشکاندن بۆسەر کاڵاکان."

لە بەرامبەردا، بلۆگەر و مۆدێلەکان ئەم کەمپینە بە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی "پیاوسالاری" و رێگریکردن لە کارکردنی ژنان دەزانن. زینە ئاراز، بلۆگەر، لە (بەرپرسیار) جەختی کردەوە کە ئەو بابەتە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەکانی نەکردووە و بەردەوام دەبێت.

 زینە ئاراز، گوتی "ئەوە پیشەی منە و تاوەکو رێگەپێدراو بێت، ئەو کارە دەکەم." ناوبراو ئاشکرای کرد کە بەهای گرێبەستەکانی لە 1500 دۆلارەوە دەستپێدەکات و بۆ گرێبەستە درێژخایەنەکان دەگاتە 30 تاوەکو 40 هەزار دۆلار. ئەو دەڵێت، "تەنیا بە داهاتی رێکلام دەتوانم لە یەک ساڵدا دوو رەنجرۆڤەر بکڕم."

فاخیر هەریری، گوتی: "خاوەنی 10 چێشتخانەم و بەنزینخانەشم هەیە، کاری خێریش دەکەم کە باسی ناکەم لە سۆشیال میدیا، بەڵام یەک دیناری داهاتی رێکلام بۆخۆم وەرناگرم و هەمووی دەکەمە خێر. دژی ژن نیم کاربکات، بەڵام دژی خراپەکانم."

زینە ئاراز، رەتیکردەوە کە هەموو مۆدێلەکان بە یەک چاو سەیر بکرێن و گوتی، "کەسانێک هەن لە کچە مۆدێلەکان کاری خراپیان کردووە، بەڵام دەبێ تەڕ و وشک جیابکەینەوە."

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە هەنگاوی بۆ رێکخستنی بوارەکە ناوە. نیان ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، بە رووداوی گوت، بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2019، رەشنووسێکیان بۆ دەرکردنی رێنمایی نوێ ئامادە کردووە.

نیان ئەحمەد، گوتی، "ئێمە لە رێنماییەکەدا بڕی گرێبەست دیاری ناکەین، ئەوە پەیوەندیی بە خاوەن کۆمپانیاوە هەیە، بەڵام سزا دیاری دەکەین کە لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 15 ملیۆن دینار."

رێنماییە نوێیەکان نزیکەی 16 خاڵ لەخۆدەگرن و تێیاندا هاتووە کە بەکارهێنانی چەک، تەقەمەنی، منداڵ (بەبێ رەزامەندیی دایک و باوک)، شوێنە ئایینی و کولتوورییەکان لە رێکلامدا قەدەخە دەکرێت و سزای بۆ دادەنرێت.

بە گوتەی نیان ئەحمەد، تەنیا یەک کۆبوونەوەی کۆتایی ماوە بۆ پەسەندکردنی رەشنووسەکە و دواتر لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە. ئامانج لەم هەنگاوە "رێکخستنەوەی بوارەکەیە نەک رێگریکردن لە کارکردن، تاوەکو لەو پاشاگەردانییە رزگاری بێت."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە