Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەر، ئاڤان جەمال و تۆربیۆن هار، ئەکتەرانی سەرەکیی فیلمی بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەر، ئاڤان جەمال و تۆربیۆن هار، ئەکتەرانی سەرەکیی فیلمی بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کولتوور

فیلمی 'بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ' لە ڤێنیس پێشوازییەکی گەرمی لێکرا

رێباز عەلی

رێباز عەلی

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێباز عەلی
رێباز عەلی08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە


رووداو - ڤێنێسیا

شەوی پێشاندانی فەرمیی فیلمی سینەمایی بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێ لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا، بووە بۆنەیەکی دیاری کولتووری و هونەری. فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە هۆڵی مێژوویی (سەلا گراندێ) لەبەردەم ئامادەبووانێکی نێودەوڵەتیدا پێشاندرا و بە چەپڵەڕێزانێکی گەرم پێشوازی لێکرا. 


گەیشتنی ستافی فیلمەکە بۆ بەردەم کۆشکی سینەما (Palazzo del Cinema)، کەشی سەر فەرشی سووری لە فێستیڤاڵەکەدا گۆڕی.

لەبری میوزیکی باوی ئەورووپی، دەنگی کیژان ئیبراهیم خەیات کە لە ساوندتراکی سەرەکیی فیلمەکەوە وەرگیرابوو، لە کەشی فێستیڤاڵەکەدا دەنگی دایەوە. هەڵکەوت مستەفای دەرهێنەر و بەشێک لە ئەکتەران بە جلوبەرگی کوردییەوە چوونە سەر فەرشی سوور، ئەمەش بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و میدیا نێودەوڵەتییەکان.

دەرهێنەر و ئەکتەرانی فیلمەکە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی ڤێنس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لەودیوی بەربەستەکانی فەرشی سوورەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردی تاراوگە لە سەرانسەری ئەورووپاوە بەمەبەستی بینینی فیلمەکە و دەربڕینی پشتگیری، سەردانی دوورگەکەیان کردبوو.

ئالان هەمووان، دەرهێنەرێکی کورد لە بەریتانیا کە بەتایبەت بۆ ئەو بۆنەیە سەردانی ڤێنیسی کردبوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گرووپێک لە خەڵک بەتایبەتی لە بەریتانیاوە هاتوون بۆ بینینی ئەم فیلمە کوردییە."

دواتر لەنێو هۆڵی سەرەکی و مێژوویی (سەلا گراندێ) فیلمەکە بە شێوەیەکی فەرمی پێشاندرا. بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی فێستیڤاڵ بۆ دانانی فیلمەکە لە بەشی فەرمیی سەر فەرشی سوور، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بایەخدان بە بەرهەمێکی سینەمایی لە ناوچەکە هەژمار دەکرێ.

ئەلبێرتۆ باربێرا، بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زۆر سەرسام بووین بە فیلمەکە. چاوەڕوانی فیلمێکی هێندە بەهێز و سەرنجڕاکێشم نەدەکرد لەبارەی ئەو رۆڵەی پێشمەرگە و گەلی کورد دژی داعش گێڕایان."
هەڵکەوت مستەفا و هەردوو ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکەی لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی ڤێنس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

 

پێچەوانەی ئەو فیلمانەی شەڕ کە بە بودجەی کەم و بە شێوازی بەڵگەفیلم بەرهەم دەهێندرێن، هەڵکەوت مستەفا لەم بەرهەمەیدا پشتی بە وێنەگرتنی سینەمایی بەرفراوان، جووڵەی خێرا و ئاستێکی تەکنیکیی بەرز بەستووە، بەتایبەتی لە تیشکخستنە سەر رۆڵی ژنە پێشمەرگەکان. 

ئەم هاوسەنگییە لەنێوان سینەمای جەماوەری و چیرۆکێکی پڕ لە ململانێ، سەرنجی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکەیشی راکێشا. 

مارکۆ کۆنسۆلی، رۆژنامەڤان و رەخنەگری ئیتاڵی، لەبارەی فیلمەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "فیلمەکە زۆر باش بوو، یەکێک بوو لە باشترین ئەو فیلمانەی ئەم ساڵ لە فێستیڤاڵی ڤێنیس بینیم. فیلمێکی پڕ چێژە کە دەتوانێت بگاتە بینەرێکی فراوان و هاوکات خاوەنی چیرۆک و کەسایەتیی زۆر گرنگە."

دوای کۆتاییهاتنی نمایشەکە، ئامادەبووان بۆ چەند خولەکێک بەپێوە چەپڵەیان بۆ دەرهێنەر و ستافی فیلمەکە لێدا. 

رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، تیشکی خستە سەر گرنگیی بەرهەمەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و رایگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ نەتەوەی کورد، هیوادارم بگاتە خەڵاتی ئۆسکار."

ئەکتەر قادر جەلال لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا بەربژێری عێراقە بۆ خەڵاتی ئۆسکار. 

هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری فیلمەکە، دوای پێشوازییە گەرمەکەی بینەران، هەستی خۆی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەربڕی و گوتی: "هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو، هەستێک بوو پڕ لە شانازی و ئارامی. چەندین ساڵ کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەیت و دەگەیتە قۆناخێک کە پێویستە جیهان بیبینێت."

 

کەنار سەرچڵ و قادر جەلال لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی ڤێنس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

 

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە