Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

قۆناخی سێیەمی نۆژەنکردنەوەی رێگەی سماقووڵی دەستیپێکرد

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات


رووداو دیجیتاڵ

بە تێچووی زیاتر لە ملیارێک دینار، قۆناخی سێیەمی نۆژەنکردنەوەی رێگەی سماقووڵی دەستیپێکرد. ئەمەش دوای ئەوەی هاونیشتمانییان لە رێگەی رووداوەوە گلەییان لە خراپیی رێگەکە کرد.


رێگەی سماقووڵی یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکانی بەستنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە هەولێرەوە، هەروەها بۆ هاتووچۆی سلێمانی و هەولێریش بەکاردێت و بەشێکی سەرەکیی رێگەکە قیرەکەی بە تەواوی تێکچووە.

بەرێوبەرایەتی چاکردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر لە رێگەی تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانەوە، دەستیکرد بە نۆژەنکردنەوەی چاڵ و شکستەکانی رێگەی سەرەکیی زیارەت بۆ سماقووڵی.

رۆژی سێشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی سماقووڵی بە درێژایی 24 کیلۆمەتر دەستیپێکردووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە".

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گوتی: "ئێستا دەستکراوە بە قوناخی سێیەم کە 9 کیلۆمەترە و نۆژەنکردنەوەکە لە گوندی زیارەت دەستیپێکردووە تاوەکو کۆتایی رێگەی سماقووڵی".

باسی لەوەش کرد، "پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە تێچووی زیاتر لە یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت".

 

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە