Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

تەرمی مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە لە رووبارێکی چیندا دۆزرایەوە

سازگار سەڵاح

سازگار سەڵاح

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سازگار سەڵاح
سازگار سەڵاح10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

تەرمی مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە کە بۆ خوێندنی دکتۆرا چووبووە چین، لە رووبارێکی ئەو وڵاتەدا دۆزرایەوە، بە گوتەی کەسوکارەکەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی روون نییە. هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق لە چین چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دادی دەکات بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی گەڕاندنەوەی تەرمی مامۆستاکە بۆ هەرێمی کوردستان.

محەممەد سەعدەدین، کە زیاتر لە شەش ساڵ مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی هەڵەبجە بوو، ساڵی رابردوو دوای ئەوەی کونسوڵی چین سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد و چەند کورسییەکی خوێندنی دکتۆرای پێشکێش بە زانکۆکە کرد، ئەو هەلی خوێندنەی وەرگرت و چووە چین.

میهرەبان حەمەسەعید، یەکێک لە کەسوکاری محەممەد، بە رووداوی گوت: "وەک هەر گەنجێکی دیکە ئارەزووی خوێندنی ئەکادیمی هەبوو. لە زانکۆکەیەوە هەواڵیان پێداین کە وەفاتی کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک بدەن. ئێمەش لە رێگەی تەلەفۆنی زانکۆکەیەوە هەوڵماندا هۆکاری وەفاتەکەی بزانین، بەڵام تائێستا روون نەبووەتەوە."

سێشەممە، 08-09-2026، تەرمی محەممەد سەعدەدین لە رووبارێکی شاری چینگداو لە چین دۆزرایەوە. پۆلیسی چین لە راپۆرتی سەرەتاییدا هۆکاری مردنەکەی بۆ "خنکان" گەڕاندووەتەوە.

هۆشمەند عەتا، مامۆستای زانکۆ و هاوکاری محەممەد، دەڵێت: "مامۆستا محەممەد چەندین ساڵە دەیناسین، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو. زۆر پەرۆش بوو بۆ خوێندنی دکتۆراکەی لە چین و خۆشبەختانە کورسییەکەی بۆ دەرچوو. بەداخەوە ئەم رووداوە هەموومانی تەزاند."

باڵیۆزخانەی عێراق لە چین تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادی دەکەن بۆ دڵنیابوونەوەی تەواو لە چۆنیەتیی رووداوەکە و کار بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە