Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلێکس گیبنی

ئەلێکس گیبنی

کولتوور

بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی ئێلۆن مەسک دروست دەکرێت

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

دۆکیۆمێنتارییەکی نوێ بە ناوی Musk، لە دەرهێنانی ئەلێکس گیبنی، ژیان و کار و کاریگەرییەکانی ئێلۆن مەسک، بازرگانی ناسراوی بواری تەکنەلۆژیا، دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە.

بەڵگەفیلمەکە کە نزیکەی چوار کاژێرە، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس لە ئەیلوولی 2026 نمایش کراوە و بڕیارە لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە سینەماکانی ئەمریکا نمایش بکرێت.

پێش نمایشەکەی لە ڤێنیس، ترەیلەرێکی نوێی فیلمەکە بڵاوکرایەوە، کە تێیدا دەنگی چەند کەسایەتی و میدیاکان دەبیسترێت، کە بەشێوەی جۆراوجۆر ئێلۆن مەسک وەسف دەکەن.

لە کۆتایی ترەیلەرەکەدا، مەسک بە "بێ‌کۆنترۆڵترین مرۆڤی زەوی" وەسف دەکرێت و دەنگێک دەڵێت: "پیاوێکە کە مێشکی لەدەست داوە."

مەسک خۆی بەشداری لە بەرهەمهێنانی دۆکیۆمێنتارییەکەدا نەکردووە. لە ساڵی 2023دا، دوای راگەیاندنی پرۆژەکە، لە پۆستێک لە تۆڕی X فیلمەکەی بە "hit piece" ناوبرد، کە بە مانای پرۆژەیەکی دژ بە من دێت. ئەلێکس گیبنیش لە وەڵامدا نووسی: "چۆن دەتوانیت بزانیت؟"

بەپێی زانیاریی فەرمیی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس، "Musk" ماوەی 225 خولەکە. فیلمەکە لە بەشی "Venice Open – Out of Competition" نمایش کراوە.

بەپێی وەسفی فەرمیی فێستیڤاڵ، فیلمەکە لێکۆڵینەوەیەکی وردە لە پشت پەردەی ناوبانگی ئێلۆن مەسک، کە بە داهێنەر و بازرگانێکی کاریگەر ناسراوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر جیهانی ئەمڕۆ هەیە.

دۆکیۆمێنتارییەکە لەسەر چەند بەشی ژیانی مەسک و کۆمپانیاکانی، لەوانە Tesla، SpaceX و تۆڕی X و هەروەها کاریگەرییەکەی لە بواری تەکنەلۆژیا و سیاسەت لێکۆڵینەوە دەکات.

لە فیلمەکەدا کەسایەتییەکانی وەک جەستین مەسک، یەکەم هاوسەری پێشووی ئێلۆن مەسک، کارا سویشەر، ئەشلی سێن کلێر، مارتین ئێبەرهارد، زۆئی شیفەر و جێفری هینتۆن دەردەکەون.

ئێلۆن مەسک لە ساڵانی رابردوودا بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان و خاوەنی چەندین کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژیایە.

لە حوزەیرانی 2026دا، سامانەکەی مەسک بەپێی هەژمارکردنی Forbes گەیشتە نزیکەی 1.1 تریلیۆن دۆلار و بە یەکەم تریلیۆنەری جیهان ناسێنرا.

دۆکیۆمێنتاریی "Musk" لەلایەن کۆمپانیای Bleecker Streetـەوە لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە سینەماکانی ئەمریکا نمایش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە