Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سووریا

سەربازێکی کوردی سوپای سووریا لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە سەربڕدرا

سیروان عەباس

سیروان عەباس

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

سەربازێکی کوردی سوپای سووریا، لەلایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوی عەرەبەوە بە چەقۆ کوژراوە. سەرچاوەیەکیش دەڵێ: "سەریان بڕیوە."


ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت: گرووپێکی چەکداری نەناسراو ئەم شەڕڤانەی خەڵکی حەسەکەیان سەربڕیوە. ناوی (سامی حوزنی)یە و ناسناوی (سیپان)ی هەبووە.

سیپان، لە گەڕەکی موفتیی شاری حەسەکە دەژیا. دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستبەسەر دەکرێ، دەیبەنە رێگەی دێرەزوور و لەوێ بە چەقۆ دەیکوژن و دواتر تەرمەکەشی گولـلەباران دەکەن.

تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و کەسێک ئەو کارەی لە ئەستۆ نەگرتووە. پەیامنێری رووداو گوتی، نیوەشەو تەرمەکەیان گەیاندووەتە حەسەکە و بەخاکی دەسپێرن.

برایەکی سیپان حەسۆ لە راگەیێندراوێکدا داوای لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوریا و هەر لایەنێک کردووە کە دەتوانێت کاریگەری دروست بکات، هەنگاوی جدی بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و لێپێپێچینەوە لە تاوانکاران هەڵبگرن.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سیپان حەسۆ " بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید کراوە". ئەوەش تاوانێکە نابێت بەبێ لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تێپەڕببێت و لەبیر بکرێ.

سامی کێیە؟

ناو: سامی شێخمووس حەسۆ
ناسناو: سیپان حەسەکە
کار: سەرباز لە لیوای حەسەکەی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا
تەمەن: 26 ساڵ
خێزان: پێشتر دوو برای لە شەڕی دژی داعش شەهید بوون  بە ناوەکانی حوسێن و سیپان. دوای شەهیدبوونی سیپان، ناوی ئەوی وەکو ناسناو بۆ خۆی دانا. سامی، ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە و دایک و باوکیشی کۆچی دواییان کردووە. ئێستا 5 خوشک و 7 برای هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ
سووریا30-09-2026

فەرمانگەی کۆچی نەرویج بۆ رووداو: هەر سووریاییەک خۆویستانە بگەڕێتەوە 1377 یۆرۆی دەدرێتێ

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا
سووریا29-09-2026

سەرکردەیەکی کوردی پێشووی تەحریری شام لە ئیدلب کوژرا

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند
سووریا28-09-2026

ئاسایشی ناوخۆی سووریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی داعشی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە