Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بازرگانانی عەرەب نرخی تەماتەی پێنجوێن بە ئارەزووی خۆیان دادەنێن

نزار جەزا

نزار جەزا

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نزار جەزا
نزار جەزا12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن


رووداو دیجیتاڵ


لەگەڵ پێگەیشتنی تەماتە لە پێنجوێن، جووتیاران سکاڵا لە بازرگانانی عەرەب دەکەن کە بەرهەمەکانیان بە نرخێکی کەم لێدەکڕن و زیانیان پێدەگەیەنن. وەزیری کشتوکاڵیش دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە سەردانی بەغدا دەکەن.

 

 

لە زەوییە بەپیتەکانی پێنجوێن، لە بەیانییەکی زووەوە دەست بە تەماتەچنین دەکرێت. داود عەلی، زیاتر لە 20 ساڵە لە پێنجوێن جووتیارە و دەڵێت، هەموو ساڵێک ماوەیەک تەماتەکەی پارە ناکات و بە زیان دەیفرۆشێت.

 

داود عەلی  دەڵێت، "کڕیارە عەرەبەکان لە عەلوە لێمانناکڕن تاوەکو قەرەباڵخییەکی زۆر دروستدەبێت، دواتر دێن نرخێکی کەم دەدەن. جووتیاریش بە ناچاری بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی نەمێنێتەوە، بە نرخێکی کەم دەیفرۆشێت. هەفتەی پێشوو کیلۆیەک تەماتە 500 بۆ 800 دینار بوو، بەڵام دوێنێ باشترین تەماتە بە 300 دینار فرۆشرا."

 

رۆژانە نزیکەی سێ هەزار تۆن تەماتە دەگاتە عەلوەی پێنجوێن و لەوێوە بۆ شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەنێردرێت.

 

رێبوار قادر، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت، "کڕیار تەماتەکەمان لێناکڕێت. من دەڵێم کیلۆی بە 500 دینار، کە تێچووەکەی لەسەر خۆم 500 دینارە، بەڵام ئەوان دەڵێن بە 350 دینار."

 

بەڵام بازرگانە عەرەبەکان بۆچوونێکی دیکەیان هەیە. حاجی ئیسماعیل سامەڕایی، بازرگانە و دەڵێت، "بە 500 دینار نایکڕم، بە 400 دەیکڕم. ئەگەر دەیفرۆشێت سەرچاوم، ئەگەرنا کەیفی خۆیەتی."

 

محەممەد مەحموود، خاوەن کۆگایە لە عەلوەی پێنجوێن و باس لەوە دەکات، "تەماتەی خۆمان کە خۆشم پێنجوێنیم، لە دیوانییە بە 450 دینار دەیفرۆشم، کەواتە کێشەکە ئەوە نییە کڕیارە عەرەبەکان نەیکڕن."

 

بەشێک لە جووتیاران هۆکارێکی دیکە بۆ دابەزینی نرخ دەستنیشان دەکەن. عومەر سەعید، جووتیارە و دەڵێت، "کۆمەڵێک بازرگانی بێویژدان لە سنوورەکانەوە تەماتە دەهێننە نێوخۆ، ئەمەش وادەکات کڕیارە عەرەبەکان بە ئارەزووی خۆیان نرخ دابنێن."

 

لەبارەی کێشەی جووتیارانەوە، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "رۆژی یەکشەممە دەچینە بەغدا و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆدەبینەوە. پاڵپشتیی بەرهەمی نێوخۆ دەکەین و باس لە کێشەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و پێنجوێن دەکەین."


بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە