Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بە پێنج مووشەک هێرشکرایە سەر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 29-07-2024، بە پێنج مووشەک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هێرشەکان زیانی ماددی و ژینگەیی لێکەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

یەکێک لە مووشەکەکان، لە نێوان گوندی داری زاین و میراسی خوارووی قەرەداخ کەوتەخوارەوە و بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە. دانیشتووانی گوندەکە دوای بیستنی دەنگێکی بەهێز، خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردەوە.

محەممەد عەلی، ئەنجوومەنی گوندی داری زاین، گوتی، "دەنگێکی گەورە هات و ئاگرێک کەوتەوە و ئەو مووشەکە ئەو چاڵەی دروستکردووە."

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، بە پێنج مووشەک هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەک؛ سێ مووشەک ئاراستەی گوندی زرگوێزەڵە لە سلێمانی کراون، یەک مووشەک لە گوندی گورگەچیا لە شارۆچکەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە و مووشەکێکیش لە نێوان گوندی داری زاین و میراسی خواروو کەوتووە.

دەنگی تەقینەوەکان کە کاژێر 03:10 خولەکی بەیانی لە سلێمانی، شارەزوور، قەرەداخ، هەڵەبجە و سەیدسادق بیسترا.

رەوف مستەفا، دانیشتووی یەکێک لە گوندەکان، دەڵێت، "سێ دەنگی گەورە هات و ئاگری لەو دەشتە بەردا."

هێرشە مووشەکییەکان جگە لە زیانی ژینگەیی، زیانیان بە چەند خانوویەک و ئۆتۆمبێلێکی هاونیشتمانیان لە گوندی زرگوێزەڵە گەیاندووە و بوونەتە هۆی لەنێوچوونی هەندێک ئاژەڵیش.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە