Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی یەکێتی و پارتی

لۆگۆی یەکێتی و پارتی

کوردستان

کۆمەڵ لە نێوەندگیریی پارتی و یەکێتی کشایەوە

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوە؛ هاوکات بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هەوڵەکانی کۆمەڵی دادگەری بۆ لێکنزیککردنەوەی پارتی و یەکێتی گەیشتوونەتە بنبەست و لە نێوەندگیری کشانەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، کۆبوونەوەیەک لەنێوان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەڕێوەچووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی لەخۆگرتووە، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، چارەسەرکردنی کێشە ئیدارییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گلەیی و داواکارییەکانی هەردوولا خراونەتەڕوو:

یەکێتی: گلەیی لەوە هەیە کە "جیاکاری لەنێوان هەولێر و سلێمانی دەکرێت."

پارتی: رەخنەی ئەوە دەگرێت کە یەکێتی "قاچێکی لە حکومەت و قاچێکی لە دەرەوەی حکومەتە" و رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت لە سنووری سلێمانی دەکات.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە.

کۆمەڵی دادگەری لە هەوڵەکانی بێئومێد بوو


هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا، هەوڵەکانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بۆ نێوەندگیریی نێوان هەردوولا تووشی بەربەست بووە. رۆژی دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، شاندێکی کۆمەڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی باپیر سەردانی سلێمانییان کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە.

سەرچاوەیەک لەنێو کۆمەڵی دادگەری بە رووداوی راگەیاند: "بێئومێد بووین، چونکە هێشتا یەکێتی سوورە لەسەر داواکارییەکانی و پارتیش سوورە لەسەر بیروبۆچوون و بڕیارەکانی خۆی."

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی سووربوونی هەردوولا لەسەر هەڵوێستەکانیان، کۆمەڵی دادگەری گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە لێکتێگەیشتن هێشتا دوورە، بۆیە بڕیاریداوە بە تەواوەتی لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێوان پارتی و یەکێتی بکشێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە