Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

لە 17 ساڵدا جیابوونەوەی هاوژینان لە هەرێمی کوردستان 275% زیادیکردووە

سیروان عەباس

سیروان عەباس

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، جیابوونەوەی هاوژینان لە ماوەی 17 ساڵدا (2009-2025) لە چوار هەزار و 210ـەوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 826، واتە 275% زیادی کردووە.

لە نێوان ساڵانی 2009 تاوەکو 2025، لە هەرێمی کوردستان 157 هەزار و 736 هاوژین جیابوونەتەوە، لەو ژمارەیە زۆرترین لە پارێزگای سلێمانی بووە بە 61 هەزار و 126 جیابوونەوە.

دوای سلێمانی، پارێزگای هەولێر بە 59 هەزار و 850 جیابوونەوە لە پلەی دووەم دێت و لە دهۆکیش 23 هەزار و 222 هاوژین جیابوونەتەوە.

 زۆرترین جیابوونەوە لە ساڵی 2025بووە بە 15 هەزار و 826 جیابوونەوە، لە ساڵی 2009ش، کەمترین هاوژین جیابوونەتەوە کە تەنیا 4 هەزار و 210 جیابوونەوە تۆمارکراوە.

لە هەمان ماوەدا (2009-2025) مارەبڕین لە 40 هەزار و 547ـەوە، زیادیکردووە بۆ 61 هەزار و 328 و ژنهێنانی دووەمیش لە 288ـەوە، کەمیکردووە بۆ 107 .

بە گوێرەی ئامارەکە، لەم 17 ساڵەدا 825هەزار و 591 مارەبڕین تۆمار کراون، کە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بووە بە  281هەزار و 586 و پارێزگای سلێمانی بە 266هەزار و 742 مارەبڕین لە پلەی دووەم دێت.

 لە ساڵی 2021دا زۆرترین ژیانی هاوژینی پێکهێنراوە بە 84 هەزار و 837 مارەبڕین، لە ساڵی 2016شدا، کەمترین ژیانی هاوژینی پێکهێنراوە بە 32 هەزار و 625 مارەبڕين.

لە ساڵی 2010دا 297 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە و زۆرترینە

کۆی گشتیی ئەو مامەڵانەی بۆ ژنهێنانی دووەم لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم 17 ساڵەدا تۆمار کراون، گەیشتووەتە 1,930 حاڵەت.
زۆرترین لە پارێزگای هەولێر بووە 640 ژنهێنانی دووەم و کەمترین لە پارێزگای دهۆک بووە بە 318، لە پارێزگای سلێمانیش 544 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە.
لە ساڵی 2010دا، زۆرترین پیاو ژنی دووەمیان هێناوە کە 297 بوون، لە ساڵی 2017ش کەمترین بووە کە تەنیا 41 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە.

لە 17ساڵدا زیاتر لە 133 هەزار منداڵ لەدایکبوون و کەمترین لە هەولێر بووە

لە ماوەی ئەم 17 ساڵەدا 133 هەزار و 23 لەدایکبوون تۆمارکراون، کە زۆرترین لە پارێزگای سلێمانی بووە بە 50 هەزار و 714 لەدایکبوون، لە دهۆکیش 35 هەزار و 155 منداڵ لەدایکبوون و لە هەولێر 31 هەزار و 380.
ساڵی 2025 زۆرترین منداڵ لەدایکبوون کە 13 هەزار و 466 بووە، لە 2016ش، تەنیا 4 هەزار و 13 منداڵ لەدایک بوون.

لە 17 ساڵدا نزیکەی 200 هەزار وەفاتنامە تۆمارکراون

لە نێوان ساڵانی 2009 تاوەکو 2025دا لە هەرێمی کوردستان، 196 هەزار و 359 وەفاتنامە تۆمارکراون، کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە بە 75 هەزار و 188 مامەڵە و دوای ئەویش پارێزگای سلێمانییە بە 71 هەزار و 896 مامەڵەی وەفاتنامە، دوای ئەویش دهۆک دێ بە 33 هەزار و 590 وەفاتنامە.

ساڵی 2012 بە تۆمارکردنی 20 هەزار و 115 وەفاتنامە، گەیشتووەتە لووتکەی لە مێژووی ئەو 17 ساڵەی هەرێمی کوردستاندا بۆ مردن، ساڵی 2016ش کەمترین مردن هەبووە بە 6 هەزار و 234 وەفاتنامە.

دابەشبوونی ئامارەکان، بە گوێرەی کات و جواگرافیا بەمشێوەیە بووە:

ساڵی 2009؛ وەفاتنامە زیاتر لە دوو هێندەی لەدایکبوون

بە گوێرەی ئامارێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە ساڵی 2009دا، 40 هەزار و 547 ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) پێکهێنراون، لە بەرامبەردا 4 هەزار و 210 هاوژین جیابوونەتەوە و 288 پیاویش بۆ دووەمجار ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە. هەر لەو ساڵەدا، 6 هەزار و 288 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 14 هەزار و 461 وەفاتنامە تۆمار کراون.

ئاماری ساڵی 2009، بە گوێرەی دابەشبوون بەسەر پارێزگا و ناوچەکاندا بەمشێوەیە:

 مارە بڕین
هەولێر 13605، سلێمانی 14104، کەرکووک/گەرمیان 4636 و دهۆک 8202
کۆی گشتی: 40547

ژنی دووەم
هەولێر 81، سلێمانی 5، کەرکووک/گەرمیان 173 و دهۆک 29
کۆی گشتی: 288

 مارەبڕینی دەرەکی
هەولێر 1824، سلێمانی 1194، کەرکووک/گەرمیان 129 و دهۆک 581
کۆی گشتی: 3728

 تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 1702، سلێمانی 1802، کەرکووک/گەرمیان 559 و دهۆک 147
کۆی گشتی: 4210

بەڵگەنامەی لەدایکبوون
هەولێر 1347، سلێمانی 3119، کەرکووک/گەرمیان 501 و دهۆک 1321
کۆی گشتی: 6288

وەفاتنامە
هەولێر 4867، سلێمانی 4618، کەرکووک/گەرمیان 2385 و دهۆک 2591
کۆی گشتی: 14461

 

ساڵی 2010؛ نزیکەی 300 ژنهێنانی دووەم و 5652 جیابوونەوە

بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، لە ساڵی 2010دا مارەبڕین کەمی کردووە و جیابوونەوە زیاد، بە جۆرێک 39هەزار و 414 مارەبڕين تۆمارکراون، لە بەرامبەردا 5 هەزار و 652 جیابوونەوە تۆمارکراون.

هەر لەو ساڵەدا، لەدایکبوون بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کەمیکردووە بۆ 5 هەزار و 975 و 12 هەزار و 880 وەفاتنامەش تۆمارکراون.
ئاماری ساڵی 2010، بە گوێرەی دابەشبوون بەسەر پارێزگا و ناوچەکاندا بەمشێوەیە:

مارە بڕین
هەولێر 15022، سلێمانی 12759، کەرکووک/گەرمیان 2792 و دهۆک 8841
کۆی گشتی: 39414

ژنهێنانی دووەم
هەولێر 50، سلێمانی 22، کەرکووک/گەرمیان 201 و دهۆک 24
کۆی گشتی: 297

مارەبڕینی دەرەکی
هەولێر 1500، سلێمانی 942، کەرکووک/گەرمیان 92 و دهۆک 492
کۆی گشتی: 3026

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 1918، سلێمانی 2430، کەرکووک/گەرمیان 645 و دهۆک 659
کۆی گشتی: 5652

لەدایکبوون
هەولێر 1691، سلێمانی 2228، کەرکووک/گەرمیان 520 و دهۆک 1536
کۆی گشتی: 5975

وەفاتنامە
هەولێر 4545، سلێمانی 4571، کەرکووک/گەرمیان 1451 و دهۆک 2313
کۆی گشتی: 12880



ساڵی 2011؛ بەراورد بە ساڵی پێشتر ژنهێنانی دووەم 81% کەمیکردووە

لە ساڵی 2011دا، 50 هەزار و 481 ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) پێکهێنراون، لە بەرامبەردا 4 هەزار و 516 هاوژین جیابوونەتەوە و 57 پیاویش بۆ دووەمجار ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە. هەر لەو ساڵەدا، 6 هەزار و 833 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 14 هەزار و 399 وەفاتنامە تۆمار کراون.

مارە بڕین
هەولێر 18565، سلێمانی 14642، کەرکووک/گەرمیان 5828 و دهۆک 11446.
کۆی گشتی: 50481

ژنهێنانی دووەم
هەولێر 34، سلێمانی 10، کەرکووک/گەرمیان 1 و دهۆک 12
کۆی گشتی: 57

مارەبڕینی دەرەکی
هەولێر 1759، سلێمانی 762، کەرکووک/گەرمیان 210 و دهۆک 619
کۆی گشتی: 3350

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 1910، سلێمانی 1339، کەرکووک/گەرمیان 555 و دهۆک 712
کۆی گشتی: 4516

لەدایکبوون
هەولێر 1938، سلێمانی 2299، کەرکووک/گەرمیان 619 و دهۆک 1977
کۆی گشتی: 6833

وەفاتنامە
هەولێر 5373، سلێمانی 2840، کەرکووک/گەرمیان 2418 و دهۆک 3768
کۆی گشتی: 14399


ساڵی 2012؛ وەفاتنامە دوو بەرامبەری لەدایکبوون زیاترە

لە ساڵی 2012دا، بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، هەم هاوژینی زیادی کردووە و هەمیش جیابوونەوە، لەو ساڵەدا 56 هەزار و دوو هاوژینی (مارەبڕین) تۆمارکراون لەگەڵ 4 هەزار و 851 مارەبڕینی دەرەکی، هاوکات 53 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە و 6 هەزار و 581 هاوژینیش جیابوونەتەوە.

هەر لە ساڵی 2012دا، 8 هەزار و 285 منداڵ لەدایکبوون، لە بەرامبەریشدا 20 هەزار و 115 وەفاتنامە تۆمارکراون.

مارەبڕین:
هەولێر 20275، سلێمانی 15917، کەرکووک/گەرمیان 5961 و دهۆک 13849
کۆی گشتی: 56002

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 21، سلێمانی 18، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 14
کۆی گشتی: 53

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1859، سلێمانی 1163، کەرکووک/گەرمیان 532 و دهۆک 1297
کۆی گشتی: 4851

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2810، سلێمانی 2035، کەرکووک/گەرمیان 822 و دهۆک 914
کۆی گشتی: 6581

لەدایکبوون:
هەولێر 1796، سلێمانی 2930، کەرکووک/گەرمیان 702 و دهۆک 2857
کۆی گشتی: 8285

وەفاتنامە:
هەولێر 5898، سلێمانی 7516، کەرکووک/گەرمیان 2679 و دهۆک 4022
کۆی گشتی: 20115


ساڵی 2013؛ هاوسەرگیری زیاتر لە شەش هێندەی جیابوونەوەیە

لە ساڵی 2013دا، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) زیاتر لە شەش ئەوەندەی جیابوونەوەیە، لەو ساڵەدا 52 هەزار و 749 ژیانی هاوژینی پێکهێنراوە و 3 هەزار و 513 مارەبڕینی دەرەکیش تۆمارکراون، لە بەرامبەردا 8 هەزار و 482 هاوژین جیابوونەتەوە و 62 پیاویش ژنی دووەمیان هێناوە.

هەر لەو ساڵەدا، 8 هەزار و 545 منداڵ لەدایکبوون، لە بەرامبەردا 13 هەزار و 268 وەفاتنامە پڕکراونەتەوە.

مارەبڕین:
هەولێر 18354، سلێمانی 14911، کەرکووک/گەرمیان 6114 و دهۆک 13370
کۆی گشتی: 52749

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 39، سلێمانی 16، کەرکووک/گەرمیان 1 و دهۆک 6
کۆی گشتی: 62

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1308، سلێمانی 956، کەرکووک/گەرمیان 278 و دهۆک 971
کۆی گشتی: 3513

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2760، سلێمانی 3687، کەرکووک/گەرمیان 1033 و دهۆک 1002
کۆی گشتی: 8482

لەدایکبوون:
هەولێر 1707، سلێمانی 3104، کەرکووک/گەرمیان 833 و دهۆک 2901
کۆی گشتی: 8545

وەفاتنامە:
هەولێر 4682، سلێمانی 4109، کەرکووک/گەرمیان 1611 و دهۆک 2866
کۆی گشتی: 13268



ساڵی 2014؛ بەراورد بە ساڵی پێش خۆی هاوژینی کەمیکردووە و جیابوونەوە زیاد

لە ساڵی 2014دا، 47 هەزار و 444 ژیانی هاوژینی لە هەرێمی کوردستان پێکهێنراون، هەروەها 3 هەزار و 305 مارەبڕینی دەرەکیش هەبووە و 75 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە. لە بەرامبەردا، 8 هەزار و 777 هاوژین جیابوونەتەوە.

هەر لەو ساڵەدا، 7 هەزار و 999 منداڵ لەدایکبوون، هاوکات 11 هەزار و 488 وەفاتنامە پڕکراونەتەوە.

مارەبڕین:
هەولێر 17044، سلێمانی 13821، کەرکووک/گەرمیان 5586 و دهۆک 10993
کۆی گشتی: 47444

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 27، سلێمانی 36، کەرکووک/گەرمیان 1 و دهۆک 11
کۆی گشتی: 75

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1077، سلێمانی 841، کەرکووک/گەرمیان 199 و دهۆک 1188
کۆی گشتی: 3305

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2424، سلێمانی 4012، کەرکووک/گەرمیان 1238 و دهۆک 1103
کۆی گشتی: 8777

لەدایکبوون:
هەولێر 1556، سلێمانی 3327، کەرکووک/گەرمیان 897 و دهۆک 2219
کۆی گشتی: 7999

وەفاتنامە:
هەولێر 3931، سلێمانی 4179، کەرکووک/گەرمیان 1471 و دهۆک 1907
کۆی گشتی: 11488


ساڵی 2015؛ بەراورد بە 2014 لەدایکبوون 35% کەمیکردووە

لە ساڵی 2015دا، 43 هەزار و 410 ژیانی هاوژینی (مارەبڕین) پێکهێنراوە کە زۆربەیان لە هەولێر بووە، لە بەرامبەردا 9 هەزار و 281 جیابوونەوە (تەڵاق) تۆمارکراون کە زۆربەیان لە سلێمانی بووە، هەروەها 108 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە کە زۆربەیان لە هەولێر بووە و 3 هەزار و 190 مارەبڕینی دەرەکیش هەبووە.

هەر لەو ساڵەدا، 5 هەزار و 180 منداڵ لەدایکبوون و لە بەرامبەریشدا 9 هەزار و 443 وەفاتنامە پڕکراونەتەوە.

مارەبڕین:
هەولێر 16183، سلێمانی 13172، کەرکووک/گەرمیان 3808 و دهۆک 10247
کۆی گشتی: 43410

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 50، سلێمانی 45، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 13
کۆی گشتی: 108

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1080، سلێمانی 1060، کەرکووک/گەرمیان 105 و دهۆک 945
کۆی گشتی: 3190

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3024، سلێمانی 3855، کەرکووک/گەرمیان 1176 و دهۆک 1226
کۆی گشتی: 9281

لەدایکبوون:
هەولێر 1333، سلێمانی 1147، کەرکووک/گەرمیان 677 و دهۆک 2023
کۆی گشتی: 5180

وەفاتنامە:
هەولێر 3899، سلێمانی 3239، کەرکووک/گەرمیان 699 و دهۆک 1606
کۆی گشتی: 9443


ساڵی 2016

لە ساڵی 2016، مارەبڕین گەیشتە 32 هەزار و 625، مارەبڕینی دەرەکیش هەزار و 743 بووە و 239 پیاویش ژنی دووەمیان هێناوە.

لە هەمان ساڵدا، 6 هەزار و 250 جیابوونەوە تۆمارکراوە کە زۆربەیان لە هەولێر بووە بە 2 هەزار و 665 جیابوونەوە.

مارەبڕین:
هەولێر 1594، سلێمانی 5897، کەرکووک/گەرمیان 1442 و دهۆک 9346
کۆی گشتی: 32625

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 42، سلێمانی 186، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 11
کۆی گشتی: 239

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 925، سلێمانی 143، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 675
کۆی گشتی: 1743

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2665، سلێمانی 1888، کەرکووک/گەرمیان 436 و دهۆک 1261
کۆی گشتی: 6250

لەدایکبوون:
هەولێر 1322، سلێمانی 1280، کەرکووک/گەرمیان 172 و دهۆک 1239
کۆی گشتی: 4013

وەفاتنامە:
هەولێر 3446، سلێمانی 1366، کەرکووک/گەرمیان 177 و دهۆک 1245
کۆی گشتی: 6234


2017؛ مارەبڕین و جیابوونەوەش زیادیان کردووە

لە ساڵی 2017دا، بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، مارەبڕین زیادی کردووە و گەیشتووەتە 39 هەزار و 677، لە بەرامبەردا ژنهێنای دووەم کەمیکردووە و تەنیا 41 پیاو ژنی دووەمیان هێناوەتەوە و مارەبڕینی دەرەکیش هەزار و 263 بووە.

هاوکات، 6هەزار و 271 هاوژین لێک جیابوونەتەوە. هەر لەو ساڵەدا 5 هەزار و 922 منداڵ لەدایکبوون و 8 هەزار و 683 وەفاتنامەش تۆمار کراون.

مارەبڕین:
هەولێر 14268، سلێمانی 12988، کەرکووک/گەرمیان 2170 و دهۆک 9891
کۆی گشتی: 39677

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 36، سلێمانی 3، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 2
کۆی گشتی: 41

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 674، سلێمانی 174، کەرکووک/گەرمیان 3 و دهۆک 412
کۆی گشتی: 1263

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 2985، سلێمانی 1360، کەرکووک/گەرمیان 542 و دهۆک 1384
کۆی گشتی: 6271

لەدایکبوون:
هەولێر 1144، سلێمانی 3489، کەرکووک/گەرمیان 197 و دهۆک 1092
کۆی گشتی: 5922

وەفاتنامە:
هەولێر 3592، سلێمانی 3280، کەرکووک/گەرمیان 290 و دهۆک 1021
کۆی گشتی: 8683


ساڵی 2018؛ جیابوونەوە دوو هێندەی ساڵی 2009 بوو

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 41,743 حاڵەت. لەم ئامارەدا، پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی 15,025 حاڵەت لە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویشدا سلێمانی بە 13,836، دهۆک بە 10,902.

هەروەها سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,008 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە بە 1,316 حاڵەت.

داتاکان نیشانی دەدەن لەو ساڵەدا 89 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 48یان لە سلێمانی، 36 لە هەولێر و 5یان لە دهۆک بوون. لە بەرامبەردا، تێکڕای حاڵەتەکانی جیابوونەوە گەیشتووەتە 9,740 مامەڵە، کە تێیدا سلێمانی بە 4,085 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە.

سەبارەت بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 5,452 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 8,886 وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.

مارەبڕین:
هەولێر 15025، سلێمانی 13836، کەرکووک/گەرمیان 1980 و دهۆک 10902
کۆی گشتی: 41743

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 36، سلێمانی 48، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 5
کۆی گشتی: 89

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1316، سلێمانی 1120، کەرکووک/گەرمیان 7 و دهۆک 565
کۆی گشتی: 3008

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3598، سلێمانی 4085، کەرکووک/گەرمیان 548 و دهۆک 1509
کۆی گشتی: 9740

لەدایکبوون:
هەولێر 1266، سلێمانی 2986، کەرکووک/گەرمیان 102 و دهۆک 1098
کۆی گشتی: 5452

وەفاتنامە:
هەولێر 3494، سلێمانی 3754، کەرکووک/گەرمیان 228 و دهۆک 1410
کۆی گشتی: 8886


ساڵی 2019؛ زۆرترین مارەبڕین لە هەولێر و جیابوونەوە لە سلێمانی

هەر بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگاکاندا لە ساڵی 2019، گەیشتووەتە 45,051. لەم ئامارەدا، پارێزگای هەولێر بە 15,726 مارەبڕین لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا سلێمانی بە 15,698 و دهۆک بە 11,081 دێن.

هەروەها سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 2,812 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە بە 1,127 مارەبڕین.

 داتاکان نیشانی دەدەن لەو ساڵەدا 84 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 41یان لە سلێمانی، 28 لە هەولێر و 15یان لە دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 11,644 مامەڵە، کە تێیدا سلێمانی بە 4,859 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە.

سەبارەت بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 6,383 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 9,783 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون. 

مارەبڕین:
هەولێر 15726، سلێمانی 15698، کەرکووک/گەرمیان 2546 و دهۆک 11081
کۆی گشتی: 45051

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 28، سلێمانی 41، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 15
کۆی گشتی: 84

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1127، سلێمانی 909، کەرکووک/گەرمیان 15 و دهۆک 761
کۆی گشتی: 2812

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 4357، سلێمانی 4859، کەرکووک/گەرمیان 761 و دهۆک 1667
کۆی گشتی: 11644

لەدایکبوون:
هەولێر 1458، سلێمانی 3510، کەرکووک/گەرمیان 142 و دهۆک 1273
کۆی گشتی: 6383

وەفاتنامە:
هەولێر 3785، سلێمانی 4169، کەرکووک/گەرمیان 307 و دهۆک 1522
کۆی گشتی: 9783


ساڵی 2020؛ لە جیابوونەوە، هەولێر پێش سلێمانی دەکەوێت

لە ئامارە فەرمییەکانی ساڵی 2020ی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 46,929. پارێزگای هەولێر بە 16,803 مارەبڕين لە پلەی یەکەمدا دێت، بەدوای ئەویشدا سلێمانی بە 15,862، دهۆکیش سێیەمە بە 11,745 مارەبڕین.

سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 1,627 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە بە 845 مامەڵە.

لەو ساڵەدا، 66 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 36یان لە هەولێر، 11 لە سلێمانی و 19یان لە دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 8,144 مامەڵە، کە تێیدا هەولێر بە 3,261 لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و سلێمانیش بە 3,002 حاڵەت بەدوایدا دێت.

سەبارەت بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 4,310 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 9,545 وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.

مارەبڕین:
هەولێر 16803، سلێمانی 15862، کەرکووک/گەرمیان 2519 و دهۆک 11745
کۆی گشتی: 46929

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 36، سلێمانی 11، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 19
کۆی گشتی: 66

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 845، سلێمانی 310، کەرکووک/گەرمیان 8 و دهۆک 464
کۆی گشتی: 1627

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3261، سلێمانی 3002، کەرکووک/گەرمیان 578 و دهۆک 1303
کۆی گشتی: 8144

لەدایکبوون:
هەولێر 1317، سلێمانی 2312، کەرکووک/گەرمیان 145 و دهۆک 536
کۆی گشتی: 4310

وەفاتنامە:
هەولێر 3978، سلێمانی 3829، کەرکووک/گەرمیان 213 و دهۆک 1525
کۆی گشتی: 9545


ساڵی 2021؛ مارەبڕین نزیکەی دوو هێندەی 2020ـە

لە ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی 2021 هاتووە، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 54,837. پارێزگای سلێمانی بە 20,147 مارەبڕین لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 18,964 و دهۆک بە 13,441.

سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 2,855 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە بە 1,275 مارەبڕین.

لەو ساڵەدا، 101 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 73یان لە هەولێر، 21 لە دهۆک و 7 لە سلێمانی بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 11,699، کە تێیدا سلێمانی بە 4,767 جیابوونەوە لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و هەولێریش بە 4,043 جیابوونەوە دووەمە.

سەبارەت بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 7,258 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 12,755 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون. 

مارەبڕین:
هەولێر 18964، سلێمانی 20147، کەرکووک/گەرمیان 2285 و دهۆک 13441
کۆی گشتی: 84837

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 73، سلێمانی 7، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 21
کۆی گشتی: 101

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1275، سلێمانی 714، کەرکووک/گەرمیان 8 و دهۆک 866
کۆی گشتی: 2855

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 4043، سلێمانی 4767، کەرکووک/گەرمیان 1093 و دهۆک 1796
کۆی گشتی: 11699

لەدایکبوون:
هەولێر 2032، سلێمانی 3510، کەرکووک/گەرمیان 166 و دهۆک 1550
کۆی گشتی: 7258

وەفاتنامە:
هەولێر 5260، سلێمانی 5085، کەرکووک/گەرمیان 305 و دهۆک 2105
کۆی گشتی: 12755


ساڵی 2022؛ لەدایکبوون و مردن لێکنزیک دەبنەوە

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی ساڵی 2022، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 55,896. لەم ئامارەدا، پارێزگای سلێمانی بە 21,164 مارەبڕين لە پلەی یەکەمدا دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 19,019 و دهۆک بە 12,967 دێن.

سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,069 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە هەولێر بووە بە 1,295 مارەبڕين.

لەو ساڵەدا 81 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 46یان لە هەولێر، 29 لە دهۆک و 6 لە سلێمانی بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 13,967 مامەڵە، کە تێیدا هەولێر بە 5,645 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و سلێمانیش بە 5,533 جیابوونەوە بەدوایدا دێت.

سەبارەت بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 8,124 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 10,290 وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.

مارەبڕین:
هەولێر 19019، سلێمانی 21164، کەرکووک/گەرمیان 2746 و دهۆک 12967
کۆی گشتی: 55896

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 46، سلێمانی 6، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 29
کۆی گشتی: 81

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1295، سلێمانی 950، کەرکووک/گەرمیان 9 و دهۆک 815
کۆی گشتی: 3069

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 5645، سلێمانی 5533، کەرکووک/گەرمیان 797 و دهۆک 1992
کۆی گشتی: 13967

لەدایکبوون:
هەولێر 1878، سلێمانی 4159، کەرکووک/گەرمیان 133 و دهۆک 1954
کۆی گشتی: 8124

وەفاتنامە:
هەولێر 4179، سلێمانی 6379، کەرکووک/گەرمیان 842 و دهۆک 2869
کۆی گشتی: 10290


ساڵی 2023؛ زۆرترین مارەبڕین لە سلێمانی و زۆرترین جیابوونەوەش لە هەولێر

 بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی ساڵی 2023، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 53,087. لەم ئامارەدا، پارێزگای سلێمانی بە 20,427 لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 17,543 و دهۆک بە 12,499 دێن.

سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,613 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە سلێمانی بووە بە 1,855 مارەبڕين.

داتاکان نیشانی دەدەن، لەو ساڵەدا 83 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 34یان لە هەولێر، 32 لە سلێمانی و 17یان لە دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 14,312 مامەڵە، کە تێیدا هەولێر بە 5,857 و سلێمانی بە 5,438 جیابوونەوە لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوە بوون.

سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی دیکە، لەو ماوەیەدا 6,918 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 10,484 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون.

مارەبڕین:
هەولێر 17543، سلێمانی 20427، کەرکووک/گەرمیان 2618 و دهۆک 12499
کۆی گشتی: 53087

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 34، سلێمانی 32، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 17
کۆی گشتی: 83

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 956، سلێمانی 1855، کەرکووک/گەرمیان 9 و دهۆک 793
کۆی گشتی: 3613

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 5857، سلێمانی 5438، کەرکووک/گەرمیان 853 و دهۆک 2164
کۆی گشتی: 14312

لەدایکبوون:
هەولێر 1417، سلێمانی 3615، کەرکووک/گەرمیان 131 و دهۆک 1755
کۆی گشتی: 6918

وەفاتنامە:
هەولێر 4795، سلێمانی 3754، کەرکووک/گەرمیان 159 و دهۆک 1776
کۆی گشتی: 10484


ساڵی 2024؛ لەدایکبوون پێش وەفاتنامە کەوت

تۆڕی میدیایی رووداو، ئەم ئامارە فەرمییانەی لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لە ئامارەکانی ساڵی 2024دا هاتووە، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 51,018. لەم ئامارەدا، پارێزگای سلێمانی بە 18,522 مارەبڕین لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 17,591 و دهۆک بە 12,199 مارەبڕين دێن.

سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,091 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە سلێمانی بووە بە 1,794 مارەبڕینی دەرەکی.

داتاکان نیشانی دەدەن، لەو ساڵەدا 98 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 45یان لە هەولێر، 19 لە سلێمانی و 34یان لە دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 12,384 مامەڵە، کە تێیدا سلێمانی بە 5,745 حاڵەت لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و هەولێریش بە 3,878 جیابوونەوە بەدوایدا دێت.

لەو ماوەیەدا 12,072 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 10,948 وەفاتنامە لە دادگاکانەوە دەرکراون.  

مارەبڕین:
هەولێر 17591، سلێمانی 18522، کەرکووک/گەرمیان 2706 و دهۆک 12199
کۆی گشتی: 51018

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 45، سلێمانی 19، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 34
کۆی گشتی: 98

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 609، سلێمانی 1794، کەرکووک/گەرمیان 2 و دهۆک 686
کۆی گشتی: 3091

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 3878، سلێمانی 5745، کەرکووک/گەرمیان 728 و دهۆک 2033
کۆی گشتی: 12384

لەدایکبوون:
هەولێر 4486، سلێمانی 3165، کەرکووک/گەرمیان 158 و دهۆک 4263
کۆی گشتی: 12072

وەفاتنامە:
هەولێر 4478، سلێمانی 3932، کەرکووک/گەرمیان 235 و دهۆک 2303
کۆی گشتی: 10948


ساڵی 2025؛ دەرکەوتنی جیاوازییە گەورەکە

ساڵی 2025، جیاوازییە گەورەکە دەرکەوت، جیابوونەوەی هاوژینان لە ماوەی ئەو 17 ساڵەدا (2009-2025) لە چوار هەزار و 210ـەوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 826، واتە 275% زیادی کردووە.

لە هەمان ماوەدا (2009-2025) مارەبڕین 40 هەزار و 547ـەوە، زیادیکردووە بۆ 61 هەزار و 328 و ژنهێنانی دووەمیش لە 288ـەوە، کەمیکردووە بۆ 107 .

ساڵی 2025، کۆی گشتیی مامەڵەکانی مارەبڕین لە دادگەکاندا گەیشتووەتە 61,328. لەم ئامارەدا، پارێزگای سلێمانی بە 25,687 مارەبڕين لە پلەی یەکەم دێت، بەدوای ئەویشدا هەولێر بە 19,620 و دهۆک بە 12,955 دێن. هەروەها سەبارەت بە پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی، 3,119 مامەڵە کراون کە زۆرترین لە سلێمانی بووە بە 1,407 مارەبڕینی دەرەکی.

داتاکان نیشانی دەدەن، لەو ساڵەدا 107 رێپێدان بۆ ژنهێنانی دووەم دراوە، کە 42یان لە هەولێر، 39 لە سلێمانی و 26یان لە دهۆک بووە. لە بەرامبەردا، تێکڕای تەڵاق و لێک جیابوونەوە گەیشتووەتە 15,826 مامەڵە، کە تێیدا هەولێر بە 7,113 جیابوونەوە لە سەرووی پارێزگاکانی دیکەوەیە و سلێمانیش بە 5,369 جیابوونەوە بەدوایدا دێت.

هەر لە ساڵی 2025دا، 13,466 بەڵگەنامەی لەدایکبوون و 12,697 وەفاتنامە لە دادگەکانەوە دەرکراون.  

مارەبڕین:
هەولێر 19620، سلێمانی 25687، کەرکووک/گەرمیان 3066 و دهۆک 12955
کۆی گشتی: 61328

ژنهێنانی دووەم:
هەولێر 42، سلێمانی 39، کەرکووک/گەرمیان 0 و دهۆک 26
کۆی گشتی: 107

مارەبڕینی دەرەکی:
هەولێر 1025، سلێمانی 1407، کەرکووک/گەرمیان 13 و دهۆک 674
کۆی گشتی: 3119

تەڵاق (جیابوونەوە)
هەولێر 7113، سلێمانی 5369، کەرکووک/گەرمیان 990 و دهۆک 2354
کۆی گشتی: 15826

لەدایکبوون:
هەولێر 3692، سلێمانی 4534، کەرکووک/گەرمیان 179 و دهۆک 5061
کۆی گشتی: 13466

وەفاتنامە:
هەولێر 4986، سلێمانی 5276، کەرکووک/گەرمیان 215 و دهۆک 2220
کۆی گشتی: 12697




بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە