Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەی نەوت لە عێراق

کێڵگەی نەوت لە عێراق

عێراق

پەرلەمانتارێک: عێراق رۆژانە نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات

سەرکەوت محەممەد عەلی

سەرکەوت محەممەد عەلی

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد عەلی
سەرکەوت محەممەد عەلی20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ، عێراق رۆژانە نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، قەبارەی هەناردەکردنەکە جێگیر نییە.


بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکی فەیسبووک لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ  ئاماژەی بەوەکردووە تەنیا رۆژی شەممە (19ی ئەیلوولی 2026)، بڕی چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەی مانگانە دوو ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل بووە.

 بەگوێرەی ئەو پەرلەمانتارە، بەهۆی رووداوە ئەمنییەکانەوە، لەوانە بەئامانجگرتنی دوو بارهەڵگری نەوت لەلایەن درۆنەوە لەم رۆژانەی دواییدا، بڕی هەناردەکردن جێگیر نییە.
سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بە تەنگەی هورمزدا، بڕیار رەشید روونیکردووەتەوە کۆمپانیا کڕیارەکان خۆیان گرەنتیی تێپەڕبوونیان دەکەن و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی خۆیانە.

 بڕیار رەشید دەڵێت، سۆمۆ دژی ئەوەیە ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی عێراق دەکڕن، هیچ بڕە پارەیەک بە لایەنی فەرمی یان نافەرمی بدەن بۆ تێپەڕبوونی سووتەمەنییەکان بە تەنگەی هورمزدا، بۆیە هەر هەماهەنگییەک لەو بارەیەوە بکرێت، پەیوەندیی بە خودی کۆمپانیاکانەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە