Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

رێبەر ئەحمەد: فیلمی (بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت) شەڕی داعشی لای من زیندوو کردەوە

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست20-09-2026

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوای بینینی فیلمی (بەهەشت نابینی، ئەگەر ژن بتکوژێت)، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی، فیلمەکە رۆژانی سەختی شەڕی داعشی لای من زیندوو کردەوە.


وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەستی خۆی دوای بینینی فیلمەکە گوتی: "فیلمێکی نایاب بوو بەڕاستی. یەکەم شت، هەم دەرهێنەرەکە لە ئاستی جیهانیدا بوو، هەمیش هونەرمەندی سەرەکی کە ئەو ئافرەتەیە، رۆڵێکی گەورەی ئافرەتانی کوردستان و ژنی کوردی نواند، هەمیش خۆی تواناکانی زۆر بە جوانی بەدەرخست."

رێبەر ئەحمەد، لەبارەی پەیامی فیلمەکەوە گوتی: "نیشانەی بەرخودان و تێکۆشانی میللەتی کورد و هەموو ئەو ئازادیخوازانەیە کە بۆ ژیانێکی باشتر خەبات دەکەن؛ نوێنەرایەتیی هەموو ئەو بابەتانەی کرد. هەستێکی ناخۆشیش بوو کە لە کۆتایی فیلمەکەدا، دوای ئەو هەموو ئازارە، خۆی بوو بە قوربانی بۆ ئەوەی ئازادی بۆ خەڵکێکی دیکە فەراهەم بکات."

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، دیمەنەکان یادەوەرییەکانی شەڕی داعشیان لا زیندوو کردووەتەوە و رایگەیاند: "هەموو رۆژانی سەختی شەڕی داعش کە رۆژانە پێشمەرگە رووبەڕووی ئەو رووداوانە دەبوونەوە، بەتایبەتی کاتێک ئەو سەیارەیە، ئەو لۆرییەی کە دەهات و تی-ئێن-تی کرابوو، لای من زیندوو بوونەوە. بە دەیان جار پێشمەرگە رووبەڕووی ئەم حاڵەتانە بوونەتەوە و چەندین پێشمەرگە خۆیان کردووەتە قوربانی. ئەوەی ئەم ئافرەتە لە فیلمەکەدا کردی راستییەکە. ئێمە پێشمەرگەیەکی قارەمانمان هەیە، شێخ ئەحمۆ، کە لە بەرەکانی جەنگدا خۆی کردە قوربانی بۆ ئەوەی 100 پێشمەرگە بپارێزێت."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، رێبەر ئەحمەد ستایشی قارەمانێتییەکانی پێشمەرگەی کرد و گوتی: "لێرەوە رێز و ستایش بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە دەنێرم؛ ئێمە داستانێکی زۆر گەورەمان هەیە. ئەمە جێگەی دەستخۆشییە کە بەشێک لەم داستانانە بوونەتە فیلم. زۆر رووداوی وا هەیە. واتە هێزەکانی پشتیوانیی ئێمە، لە حاڵەتێکدا ئۆتۆمبێلێک ئاوا تی-ئێن-تی کرابوو، لە یەکێک لە بەرەکانی جەنگدا، شۆفێری تانکەکە لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکە کە لەگەڵی بوو، چوونە پێش ئەم ئۆتۆمبێلە و خۆیان رێیان لێگرت و سەیارەکە تەقییەوە. خۆشبەختانە ئەم پێشمەرگانە هەموویان پارێزراو بوون، بەڵام ئەوانەی ناو تانکەکە بوون زۆر بە سەختی بریندار بوون و تائێستاش لە رووی سایکۆلۆژییەوە کاریگەرییان لەسەرە. ئەمە داستانی خۆڕاگریی پێشمەرگە و هەموو خەڵکی کوردستانە و جێگەی دەستخۆشی و ستایشە بە راستی."

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر پێگەی جیهانیی پێشمەرگە و گوتی: "خودی پێشمەرگە مێژوویەکی گەورەی تۆمار کردووە. ئەمە تەنیا بەبێرهێنانەوەی ئەو بەشەی ئەم مێژووەیە. ناوی پێشمەرگە ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا ناوێکی پیرۆزە و بە رێزەوە رادەگیرێت. جەنابی سەرۆک بارزانی لە پاریس چوو پارکی بە ناوی پێشمەرگەوە کردەوە؛ ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک وەک پێشمەرگە و رابەری ئەم هەرێمە و سەرۆکی ئەم بزووتنەوەیە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە جیهانیش وەفای بەرامبەر بە پێشمەرگە هەیە و چیدیکە مێژووی ئێمە پەراوێز ناخرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە