Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەشکەوتی سەهۆڵانی مهاباد

ئەشکەوتی سەهۆڵانی مهاباد

کوردستان

لە 6 مانگدا زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار سەردانی ئەشکەوتی سەهۆڵانی مهابادیان کردووە

سینا سۆما

سینا سۆما

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە، 21ی ئەیلوولی 2026، یوسف مەحموودزادە، بەڕێوەبەری کاروباری ئەشکەوتی سەهۆڵانی مهاباد، ئاماری گەشتیارانی ئەم ساڵی ئەشکەوتەکەی خستەڕوو و گوتی: "لە نەورۆزی ئەم ساڵەوە زیاتر لە 90 هەزار گەشتیاری نێوخۆیی و بیانی سەردانی ئەشکەوتی سەهۆڵانیان کردووە."

یوسف مەحموودزادە گوتی: "زیاتر لە 10%ی ئەو کەسانەی سەردانی ئەشکەوتەکەیان کردووە، گەشتیاری بیانین کە زیاترینیان خەڵکی عێراق و تورکیان."

بە گوتەی بەڕێوەبەری کاروباری ئەشکەوتی سەهۆڵان، گەشتیارانی دیکەش خەڵکی پارێزگا و شارە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون کە شاری مهابادیان بۆ گەشتکردن هەڵبژاردووە و سەردانی ئەشکەوتی سەهۆڵانیشیان کردووە.

مەحموودزادە گوتیشی، ئێستا 13 بەلەم و 6 تیمی فریاکەوتن لە ئەشکەوتی سەهۆڵان جێگیرن و خزمەتی پێویست پێشکێشی گەشتیاران دەکەن.

بەڕێوەبەری کاروباری ئەشکەوتی سەهۆڵان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەشکەوتی سەهۆڵان بە راکێشانی ئەم ژمارە گەشتیارە، بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە هەرە پڕسەردانیکەرەکانی پارێزگای ورمێ دادەنرێ.

ئەشکەوتی سەهۆڵان بە دووری 42 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری مهاباد و لەسەر رێگەی بۆکان هەڵکەوتووە. ئەشکەوتەکە شوێنەواری سەتەی سێیەمی پێش زایینی لێ دۆزراوەتەوە. شوێنەکە پێشتر لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بە کونە کۆترە بەنێوبانگ بوو. 

سەهۆڵان لە ئاستی ئێراندا دوای ئەشکەوتی عەلیسەدری هەمەدان، دووەم ئەشکەوتی ئاویی گەورەیە. 

مەودای وشکانیی ئەشکەوتی سەهۆڵان 250 مەتر و مەودا ئاوییەکەی 300 مەترە. نێو ئەشکەوتەکە کۆتر و شەمشەمەکوێرەی تێدایە. سەرچاوەی ئاوەکەی کانیاوی بن ئەشکەوتەکەن و قووڵییەکەی لە هەندێک شوێن دەگاتە 62 مەتر.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە