Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی دێربی

دیمەنێکی دێربی

وەرزش

ماکالیلی: ناوبژیوان مەکەن بەبیانوو، ریال مەدرید زۆر خراپە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

کلۆد ماکالیکی، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید، باسی لە کۆمەڵێک کێشە لە یانەی ریال مەدرید کردووە کە بە "مەترسیدار"ناویبردوون. دووپاتیدەکاتەوە شکستی یانەکە لە دێربی، بەتەنیا بەرپرسیارێتی ناوبژیوان نییە.

ریال مەدرید لە میترۆپۆلیتانۆ بە 2 - 1 گۆڵ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ شکستی هێنا. بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە، مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە. جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە، رەخنەی تووندی لە ناوبژیوانی یارییەکە، میگێل ئانخێل ئۆرتێز ئاریاس گرت و بە "داماو بەرامبەر هاندەرانی ئاتلێتیکۆ" ناوبرد. بەرلەوەی لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا، بڕیارەکانی ئەو ناوبژیوانە بە هەڵەی زەق ناوببات.

ماکالیلی پێیوایە کێشەی سەرەکی لە ناوبژیوانی یارییەکەدا نەبووە. ئەو پێیوایە ریال مەدریدی مۆرینیۆ، تیپێکە هیچ لێکتێگەیشتنێک لە نێوان یاریزانەکانیدا نییە، ئەمە جیا لەوەی تیپەکە پلانێکی تاکتیکیی روونی لە یاریگادا نییە.

یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید، دوای یارییەکە دەڵێ، "لێکتێگەیشتن لە نێوان یاریزاناندا نییە، هەروەها لە نێوان یاریزانان و راهێنەریشدا نییە، مۆرینیۆ پێویستە قسە لەگەڵ یاریزانەکانی بکات".

ماکالیلی هەروەها دەڵێ، "تیپەکە خراپە و هیچ پلانێکی یارییکردنی نییە، هیچ شتێک. دەبێ داوای زیاتریان لێبکرێت، ناوبژیوان مەکەنە قۆچی قوربانی، کێشەکە لە ناوبژیواندا نییە، تیپەکە بێدەسەڵاتە و هیچ بیرۆکەیەکی نییە، پلانێک نییە تیپەکە لە یاریگادا، لەسەری بڕوات".

ریال مەدرید بە شکستەکەی دێربی، بەجیاوازیی شەش خاڵ کەوتە دوای بارسێلۆناوە، میدیای ئیسپانیا رکابەرییکردن لەسەر نازناوی لالیگا بۆ تیپەکە، بەزەحمەت ناودەبەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە