Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·21-09-2026مەڵتیمیدیا
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
21-09-2026
مەڵتیمیدیا
مەڵتیمیدیا

کۆنسێرتی یەکەم گرووپی دەفژەنینی ژنانی کورد لە کۆیە

0:00
0:00
قەبارەی دەق

یەکەم گرووپی دەفژەنینی ژنان لە هەرێمی کوردستان دامەزرا و ئەمڕۆ لە شاری کۆیە بە جلی رەنگاوڕەنگی کوردییەوە یەکەم کۆنسێرتیان ئەنجامدا.

گرووپەکە لەلایەن دامەزراوەی "زەینەب خان"  پاڵپشتی دەکرێ و دامەزراوە.
 
گرووپە لە 22 ژن پێکدێت. بۆ راهێنانیان مامۆستایەک لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوی مۆنا مۆلایی هاتووە و سێ مانگ راهێنانی پێ کردوون.

رێزان ساڵح،  ئەندامێکی گرووپەکەیە، مامۆستای زمانی کوردییە و 50 ساڵە، دەڵێت: " کاتێک لە خولەکە ئاگادار کرامەوە، بێ دوودڵی ناوی خۆم نووسی، چونکە حەزی خۆم بوو. لە ژیانمدا هیچ ئامێرێکی مۆسیقام نەژەنیوە، بەڵام تەمەن گرنگ نییە کاتێک حەز و ئارەزووی فێربوون هەبێت."
    
سەرپەرشتیارانی گرووپەکە دەڵێن، ئەگەر پشتیوانی بکرێن، پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت و خولی دیکەیش دەکەنەوە. هەروەها لە بەرنامەیاندایە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان کۆنسێرت ئەنجام بدەن.

 

پێشنیازەکان