Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک پێشمەرگە لە ستودیۆکەی رەنج سەنگاوی. وێنە: بڵند تاهیر

ژمارەیەک پێشمەرگە لە ستودیۆکەی رەنج سەنگاوی. وێنە: بڵند تاهیر

جیهان

قسەی ئەمریکا بۆ رووداو لەبارەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە

دیار کوردە

دیار کوردە

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی عێراقیی بەهێز و خۆڕاگر دەکات، کە وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتیی پەیوەندییە بەرفراوانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەمێنێتەوە".


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی راگەیاند، "ئێمە هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بە خێرایی و بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە لەسەر ئەو پرسانە کار بکەن کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمەکە".

لە هەنگاوێکی مێژووییدا بۆ کۆتاییهێنان بە دابەشبوونی چەندین ساڵەی هێزەکانی پێشمەرگە، رۆژی دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026 لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆتاییهاتنی پرۆسەی چاکسازی لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندرا. 

ئەم پرۆسەیە بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران؛ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی دیکەی باڵای سیاسی و سەربازی بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەم رێکخستنەوە نوێیە، دەیان هەزار پێشمەرگەی سەر بە یەکەکانی 70 و 80 دەچنە نێو چوارچێوەیەکی یەکگرتووی سەربازیی نیشتمانی لەژێر فەرماندەیی راستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

شۆڕش ئیسماعیل رۆژی دووشەممە، لە بەرنامەکەیەکی تایبەتدا لەگەڵ رەنج سەنگاوی رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە دەبنە یەک هێز و نابێت رەنگدانەوەی حیزبایەتییان پێوە دیار بێت. 

شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەیش دا، ئەمە هەنگاوی سەرەتایە و هەنگاوی گەورە بەڕێوەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە