Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەرگەی قوتابخانەیەک لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە

دەرگەی قوتابخانەیەک لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەهۆی کەمیی قوتابییەوە قوتابخانەکانی دوو گوندی هەولێر داخران

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کەمیی ژمارەی قوتابییان، پەروەردەی دەشتی هەولێر قوتابخانەکانی گوندی گردیشی سەروو و گردیشی خوارووی داخست، ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتیی دانیشتووانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، بەهۆی دووریی رێگە و کرێی پاسەوە منداڵەکانیان لە خوێندن بێبەش دەبن.


مامۆستا سابیر، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "قوتابخانەکان لە گوندی گردیشی خواروو و گردیشی سەروو بەپێی یاسا داخران، چونکە ژمارەی قوتابییەکانیان لە یەکیاندا تەنیا 6 قوتابی و لەوەی دیکەشیاندا 7 قوتابی بوو. قوتابییەکانمان بۆ گوندی پونگینە گواستووەتەوە کە نزیکە لێیانەوە."

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە جێبەجێ کراوە و گوتی: "بەپێی سیستەم ناکرێت بۆ شەش قوتابی شەش مامۆستا دابنرێت، بۆیە لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایاندا ئەم هەنگاوە نراوە؛ لەم گوندانە منداڵی تەمەنی خوێندن زۆر کەم ماون و دایک و باوکانیش ئازادن منداڵەکانیان لە هەر قوتابخانەیەکی دیکە دابنێن."

لە بەرامبەردا، دانیشتووانی هەردوو گوندەکە دەڵێن توانای دابینکردنی کرێی پاسیان نییە و مەترسی هەیە منداڵەکانیان بەتەواوی لە خوێندن داببڕێن، بەتایبەت کە لەنێویاندا قوتابیی کەمئەندام هەیە.

لانە عوسمان، دایکی سێ قوتابی لە گوندی گردیشی خواروو، بە رووداوی گوت: "هاوژینەکەم کرێکارە و زۆربەی خەڵکی گوندەکەش هەژارن. گوندی پونگینە 7 کیلۆمەتر لێمانەوە دوورە و شۆفێری پاس بۆ هەر قوتابییەک داوای 70 هەزار دینار دەکات؛ من سێ قوتابیم هەیە و ماڵ هەیە پێنج قوتابی و منداڵی کەمئەندامیان هەیە، چۆن دەتوانین ئەو پارەیە دابین بکەین؟ منداڵەکانمان لە خوێندن دادەبڕێن."

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، دوو ساڵە بینایەکی نوێی قوتابخانە لەنێوان هەردوو گوندەکەدا دروستکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە تاوەکو قوتابییانی هەردوو گوندەکە لەوێ بخوێنن.

بە گوتەی هاونیشتمانیانی دوو گوندەکە، نزیکەی 40 قوتابی لە دوو قوتابخانەکە دەیانخوێند.

گوندەکانی گردیشی خواروو و گردیشی سەروو سەر بە قەزای قوشتەپەن لە سنووری پارێزگای هەولێر. نزیکەی 26 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورن. 


بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە