Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەردار ئازموون

سەردار ئازموون

وەرزش

سەردار ئازموون گەڕایەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


سەردار ئازموون، هێرشبەری بەنێوبانگی ئێرانی، دوێنێ دووشەممە جارێکی دیکە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتیمانیی وڵاتەکەیەوە کردەوە، ئەمەش دوای چوار مانگ لە دوورخستنەوەی مشتومڕاوی لە پێکهاتەی بەشداربوو لە مۆندیالی 2026 کە بەهاوبەشی لەلایەن ئەمریکا، مەکسیک و کەنەداوە میوانداری کرا.


ئەمیر قەلعەنویی،  راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران لە مانگی ئایاری رابردوودا ئازموونی لە ریزەکانی هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە سۆشیال میدیادا دەستەڵاتدارانی ئێرانی تووڕەکرد، لە کاتی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەنێوان ئێران لەلایەک ا ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەک.

قەلعەنویی، ئێستا ئەو هێرشبەرەی خستووەتە نێو پێکهاتەکە 26 یاریزانییەکەدا، کە بۆ یانەی شەباب ئەهلی دوبەی ئیماراتی یاری دەکات و لە 91 یاری نێودەوڵەتیدا 57 گۆڵی تۆمارکردووە.

هەڵبژاردەی ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ  دوو یاریی دۆستانە، کە یەکێکیان بەرامبەر ئۆزبەکستان دەبێت و یەکێکی دیکەیان دوای پێنج رۆژ بەرامبەر رووسیا دەبێت.

سەردار ئازموونی تەمەن 31 ساڵ، لەو بارەوە لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە پەیامێکی بڵآوکردووەتەوە و نووسیویەتی "بەڕاستی نازانم چۆن هەستەکانم بە وشە دەرببڕم؛ کە لەساڵی 2014ـەوە بە لەبەرکردنی ئەم درێسە زۆرترین ئەزموونم بەسەر بردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئامادەبووم و ئامادەنەبووم، دوورخرامەوە و هێنرامەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی ئامادەنەبوونمدا هەرگیز هەستم بە پچڕانی پەیوەندیم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی نەکردووە".

هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ نیوزیلاند، بەلجیکا و میسر یەکسان بوو، و چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی دووەمی مۆندیالی لەدەستدا، کە لە 7 بەشداریدا لە پاڵەوانێتییەکەدا هەرگیز ئەو دەستکەوتەی بەدەستنەهێناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە