Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە

کوردستان

بەهۆی ژەهراویبوونی ژمارەیەک هاونیشتمانییەوە دوو کەس لە هەولێر دەستگیرکران

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

رووداو دیجیتاڵ


پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە دوو کەسیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی ئەوەی لە رێگەی دانانی عارەبانەیەکی بێمۆڵەتی فرۆشتنی لەفەی شاورمە و رۆست، بوونەتە هۆی ژەهراوبوونی ژمارەیەک هاونیشتمانی.

بەپێی روونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی چەند هاونیشتمانییەک بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی سەردانی پۆلیسیان کردووە بەهۆی ئەوەی بە خواردن ژەهراوی ببوون، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد و تووند لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا، دەرکەوتووە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ج. ا) و (ن. ج. ا) لە رێگەی دانانی عارەبانەیەکی فرۆشتنی لەفەی شاورمە و رۆست لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، "هۆکاری ژەهراوبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییان بوون."

هەروەها پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو دوو تۆمەتبارە هیچ مۆڵەتێکی تەندروستی و شارەوانییان نەبووە و سەرلەبەری کارکردنەکەیان نایاسایی و قەدەخەکراو بووە.

ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی یاسا راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.



بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە