Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فایەق بلقیە

فایەق بلقیە

وەرزش

خاوەنی 18 ملیار یۆرۆیە و بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت یاریی بۆ بکات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

فایەق بلقیەی کاپتنی هەڵبژاردەی برۆنای، بەبێ یانە ماوەتەوە، پاشئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی راچاپوری تایلەندی کۆتایی هات. 


فایەق یاریزانێکی ناسراو نییە، بەڵام بەدەوڵەمەندترین یاریزانی جیهان دادەنرێت و پێش مێسی و رۆناڵدۆش کەوتووە لە زۆرترین ساماندا.

ئەگەرچی زۆرینە پێیانوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی و کیلیان ئێمباپی سەرلیستی دەوڵەمەندترینی جیهانن، بەڵام بڕی ئەو سامانەی هەیانە زۆر کەمترە لەوەی فایەق هەیەتی، ئەو خاوەنی 18 ملیار یۆرۆیە کە دەکاتە 19،4 ملیار دۆلار.

فایەق ئەگەرچی لە تیپەکانی لاوانی ساوسامتۆن، لیستەر سیتی و چێڵسی یارییکردووە، بەڵام نەیتوانی وەک یاریزانێکی لێهاتوو خۆی پێشان بدات.

دوای سێ وەرز لە یارییکردن بۆ راچاپوری تایلەندی، ئێستا ئەو یاریزانە ئازادە و هیچ یانەیەکی نییە، یاریی بۆ بکات.

بلقیە تەنیا سێ یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی برۆنای ئەنجامداوە و بووەتە کاپتنی هەڵبژاردەکە، بەڵام ئەوەندەی بەهۆی دەوڵەمەندییەکەیەوە ناسراوە، هێندە وەک یاریزان نەناسراوە.

فایەق برازای سوڵتان حەسەن بلقییەیە، کە شای برۆنایە و تەمەنی 80 ساڵە و سامانەکەی بڕی 18 ملیار یۆرۆیە، ئەمە جیا لە سامانی گەورەی وڵاتەکە کە لە ژێردەستی ئەودایە.

پێشبینی دەکرێت فایەق بەشێک لەو سامانەی مامی بەربکەوێت و ئێستاش لە ژیانێکی پڕ لە نازونیعمەت و دەوڵەمەندیدا دەژی، چونکە ئەندامێکی بنەماڵەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە کە سامانێکی سرووشتیی زۆری هەیە.

فایەق لە باڵی هێرشبەری چەپ یان هێرشبەری سەرەڕم یارییدەکات، بەڵام وێڕای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە پۆرتوگال و ئینگلتەرا، نەیتوانی وەک یاریزانێکی لێهاتوو خۆی دەربخات.

لەماوەی یارییکردنی لە لاوانی لیستەر سیتی، ئەو بەشداری لە چەند یارییەکی چامپیۆنزلیگی لاواندا کرد، بەڵام نەبووە جێگای رەزامەندی راهێنەرەکانی و لە پۆرتوگالیش نەیتوانی بگاتە یانەی پلە یەکی وڵاتەکە.

لە تایلەندیش، ئەزموونەکەی ئەو زۆر نەگۆڕا، نەیتوانی ببێتە یاریزانێکی سەرکەوتوو و لە 49 یاریدا تەنیا 4 گۆڵی تۆمارکرد.

فایەق رایگەیاندووە نایەوێت لە رێگای تۆپی پێوە خۆی بژیەنێت، ئەو تەنیا دەیەوێت ئەو وەرزشە بکات، کە حەزی لێیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە