Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی قوتابخانەیەک. وێنەکە تەنیا بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەی قوتابخانەیەک. وێنەکە تەنیا بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

پەروەردەی دەوروبەری هەولێر دەنگۆی نەبوونی بەڕێوەبەر لە قوتابخانەیەک رەتدەکاتەوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، دەنگۆی نەبوونی بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی گوندی (جومکە) رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ناوەندەکە بەڕێوەبەر و دوو یاریدەدەریشی هەیە و دەوام بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.


ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە بەشێک لە کەسوکاری قوتابییانی گوندی جومکە لە دەوروبەری هەولێر نیگەرانیی خۆیان لە نەبوونی کارگێڕیی قوتابخانەکە و نەبوونی قۆناخی ئامادەیی لە گوندەکەیاندا دەربڕیبوو.

فەهمی سلێوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەبوونی بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی گوندی جومکە دەکەن، دوورن لە راستییەوە. ئەو قوتابخانەیە بەڕێوەبەر و دوو یاریدەدەریشی هەیە، بەهۆی زۆریی ژمارەی قوتابییانیشەوە دەوامی قوتابخانەکە کراوەتە دوو دەوام و هیچ گرفتێکی کارگێڕی لەو ناوەندەدا نییە."

سەبارەت بە نەبوونی قۆناخی ئامادەیی لە گوندەکەدا، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر روونیکردەوە کە قوتابخانەکەی جومکە بنەڕەتییە و لە پۆلی یەک تاوەکو نۆ لەخۆدەگرێت، گوتیشی: "بەپێی سیستم، بۆ هەر پێنج بۆ شەش گوند لە شوێنێکی ناوەندی و گونجاودا قوتابخانەیەکی ئامادەیی دیاری دەکرێت؛ جێگەی تەواوی دەرچووانی پۆلی نۆی گوندی جومکە لە قوتابخانەکانی نزیک خۆیان پارێزراوە و مافی خوێندنیان دەستەبەرە."

فەهمی سلێوە جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ کێشەیەکی کەمیی کتێب یان مامۆستا لە قوتابخانەکانی سنوورەکەیاندا نییە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، زیاتر لە 220 ناوەندی خوێندن (باخچەی ساوایان، بنەڕەتی و ئامادەیی) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هەن و بەڕووی قوتابییاندا کراوەن.


بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە