Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرگی کتێبەکە

بەرگی کتێبەکە

کولتوور

چاپی یەکەمی رۆمانی To Kill a Mockingbird دۆزرایەوە

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

چاپێکی دەگمەن لە چاپی یەکەمی رۆمانی (To Kill a Mockingbird)، لەنێو ئەو شتانەدا دۆزراوەتەوە کە خەڵک بە کتێبخانەی ئۆکسفام (Oxfam)ـیان بەخشیوە.

ئەم رۆمانەی هارپەر لی، کە ساڵی 1960 بڵاوکراوەتەوە، لەناو سندووقێکدا دۆزراوەتەوە کە پڕ بووە لە کتێبی ئەمریکی و بۆ دووکانی کتێبی ئۆکسفام لە پۆرتۆبێلۆ رۆد، لە رۆژئاوای لەندەن، بەخشراوە.

رۆمانەکە بەخشراوە بە کتێبخانەی نیشتمانیی بەریتانیا ، بەنیازە بخرێتە ناو کۆمەڵەی نیشتمانیی کتێبخانەکە.

ئۆلیڤیا هەیزمان-وۆڵکەر، بەڕێوەبەری ئەو دووکانەی کتێبەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، ئەو کەسەیە کە ناساندی ئەمە وەشانی یەکەمی ئەمریکیی کتێبەکەیە و بە (BBC)ـی راگەیاندووە: "بۆی هەبوو ئەم کتێبە بەئاسانی بزر ببێت."

هەروەها راشیگەیاندووە: "کتێبی زۆرمان هەبوون کە دەبوو لەناو کتێبە بەخشراوەکاندا پشکنینیان بکەین، بەڵام کاتێک (To Kill A Mockingbird)ـمان بینی، ناسیمانەوە و پێمان وابوو شایانی ئەوەیە بەوردی سەیری بکەین."

هەروەها باسی لەوەش کردووە: "زوو زانیمان کە شتێکی زۆر تایبەتمان بەدەستهێناوە. نیشانەکانی تەمەن و کۆنی بەسەر بەرگی کتێبەکەوە دیار بوون، دیار بوو کەمێک بەکارهاتبوو، بەڵام پەڕەکانی ناوەوەی زۆر باش و جوان مابوونەوە."

"جێگەی سەرنج و سەرسوڕمانە کە بیر لەوە دەکەینەوە، کتێبێکی وەها لە دووکانەکەی ئێمە تێپەڕیوە و دواتر چووەتە ناو کۆمەڵەی نیشتمانیی بەریتانیا 

"بەڕاستی گەشتێکی سەیر بووە، و لە مانگی (Second Hand September)ـدا، یادخەرەوەیەکی خۆشە لەوەی کە چ جۆرە گەنجینەیەکی بەهادار دەتوانێت لەنێو رەفەکان و بەخشینەکانی دووکانەکانماندا شاراوە بێت."

(Second Hand September) کەمپەینێکی ساڵانەی ئۆکسفامە کە خەڵک هاندەدات شتی دووبارەبەکارهاتوو بکڕن.

سەبارەت بەم رۆمانە

رۆمانی (To Kill A Mockingbird) کە خاوەنی خەڵاتی (Pulitzer Prize)ـە، چیرۆکی پارێزەر (Atticus Finch) دەگێڕێتەوە کە بەرگری لە (Tom Robinson) دەکات، پیاوێکی رەشپێست کە بەهەڵە تۆمەتبار کراوە بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی سپیپێست.

چیرۆکەکە کە لە ساڵی 1934، لە ئەلابامای ئەمریکا روودەدات، باس لە بێدادپەروەریی رەگەزی و پاکیی منداڵان دەکات.

ئەم رۆمانە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن دانەی لە سەرانسەری جیهاندا لێ فرۆشراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر 40 زمانی دنیا.

هارپەر لی، نووسەری ئەمریکیی کتێبەکە، کە براوەی خەڵاتی نیشانی ئازادیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا (Presidential Medal of Freedom) بوو، ساڵی 2016 لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە