Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سێ بەربژێری باڵۆندۆر

سێ بەربژێری باڵۆندۆر

راپۆرتە هەواڵ

دانپێدانانی سەرسوڕهێنەر لەلایەن هەندێک لە ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی باڵۆندۆرەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نە تەوقە، نە هاندەر و نە کۆمێنتاری.. ئێرلەندا مەرجەکانی بۆ یاریکردن بەرامبەر ئیسرائیل دانا
راپۆرتە هەواڵ27-09-2026

نە تەوقە، نە هاندەر و نە کۆمێنتاری.. ئێرلەندا مەرجەکانی بۆ یاریکردن بەرامبەر ئیسرائیل دانا

لامین یامال:  داوام لە باوکم کرد وێنەکەم لەگەڵ مێسی بسڕێتەوە
راپۆرتە هەواڵ26-09-2026

لامین یامال: داوام لە باوکم کرد وێنەکەم لەگەڵ مێسی بسڕێتەوە

ئامەدسپۆر یارییەکی مێژوویی دەکات و بەبردنەوە دەچێتە پێشەنگی خولی تورکیا
راپۆرتە هەواڵ20-09-2026

ئامەدسپۆر یارییەکی مێژوویی دەکات و بەبردنەوە دەچێتە پێشەنگی خولی تورکیا

رووداو دیجیتاڵ


میدیاکان پڕبوون لە لێدوانی یاریزانانی بەربژێر بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر، شانبەشانی یانەکانیان کە هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ یاریزانەکانی خۆیان دەستپێکردووە بەهیوای بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە بەناوبانگە.


لەناو چڕبوونەوەی هەڵمەتە میدیاییەکان لە دەوری بەربژێرە جیاوازەکان، هەندێک لە ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی باڵۆندۆر رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە بەئاشکرا قسە بکەن.

لە رۆژانی رابردوودا باسێکی زۆر سەبارەت بە یاریزانانی وەک لامین یامال، کیلیان ئێمباپێ، خڤیچا کڤاراتسخیلیا، هاری کەین و عوسمان دێمبێلێ بەخۆیەوە بینی، هەندێکیان بانگەشەی خۆیان بۆ خەڵاتەکە دووپاتکردووەتەوە، لەکاتێکدا هەندێکی دیکەش لەلایەن هاوڕێ ئەستێرەکانیانەوە پاڵپشتییان کراوە.

جەنجاڵی میدیایی بێوێنە

سێ پێوەر هەیە بۆ هەڵبژاردنی براوەی باڵۆندۆر: ئاستی تاکەکەسی و کارەکتەری یەکلاکەرەوە و کاریگەر؛ ئاستی تیم و پێشینەیەکی سەرکەوتوو؛ و دەستپاکی و یارییەکی دادپەروەرانە.

لەکاتێکدا مەرج نییە هەندێک لە بەربژێرەکان پابەندبن بە پێوەری سێیەمەوە، با بچینە سەر خاڵی داهاتوو: گرنگترین هۆکار بڕواپێکردنی دەستەی دەنگدەرانە، کە بەربژێرێک شایەنی بردنەوەی خەڵاتەکەیە.

لیژنەی دەنگدەران پێکدێت لە یەک رۆژنامەنووس لە هەر وڵاتێک، بەتایبەتی نوێنەرانی 100 وڵاتی یەکەم لە ریزبەندیی فیفا بۆ باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان.

رۆژنامەی  Le Parisien دەستی گەیشتە چەند ئەندامێکی دەستەی دەنگدەران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچیان ئامادە نەبوون لە میدیاکان دەربکەون. یەزید وەهیب، ئەندامی دەستەی دەنگدەران، کە نوێنەرایەتی جەزائیر دەکات، رەزامەندی دەربڕی لەسەر تاوتوێکردنی پێشبڕکێی نائاسایی بۆ خەڵاتی باڵۆندۆری 2026. وەهیب دەڵێت "لەساڵی 2007ـەوە ئەندامی دەستەی دەنگدەرانی باڵۆندۆر بووم و دەبێت بڵێم لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا شاهیدی بانگەشەیەکی گەورەی بەربژێران بووین، کە پێشتر نەمانبینیبوو. هەموو ئەم هەڤۆەیڤین و لێدوانانە  تەنیا سەرقاڵکردنن، کە کاریگەرییان لەسەر دەنگدانم نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، شتەکان گەرمتر دەبن، بەڵام ئەوە هیچ ناگۆڕێت، ئێمە لە دوورەوە چاودێری ئەم رووداوانە دەکەین، من ناتوانم لەبری هاوکارەکانم قسە بکەم، بەڵام پێموایە هیچ کام لەو بەربژێرانە نابێت بە لێدوانەکانیان کاریگەری لەسەر دەنگدانیان هەبێت، لە کۆتاییدا ئەوە بابەتی ویژدانییە.

ستراتیژێکی بێهودە

هاوتا سوێدییەکەی، ئەندەرس بێنگتسۆن، دووپاتیکردەوە کە ئەو لێدوانە بەردەوامەکانی رکابەرە پێشەنگەکان بەبێ کاریگەری ماوەتەوە.

گوتیشی "ئەم هەڵمەتانە بەهیچ شێوەیەک هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر من نییە". هەروەها گوتی "ئەوە گووتمان، مەحاڵ نییە کاریگەرییان لەسەر هەندێک دەنگدەر هەبێت. ئەگەر من لە نێوان دوو یاریزاندا بڕیارم نەدابا، لەوانەیە هەندێک ئامار یان ئارگیومێنت تەرازووەکە لە بەرژەوەندی یەکێکدا بگۆڕێت، بەڵام ئەوە تەنیا کاتێک روودەدات ئەگەر پێش دەنگدان بیری جددیم لەو بابەتە نەکردایەتەوە".

پاسکال فێرێ، سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، کە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەناوی فەرەنساوە دەنگی داوە، رەخنەی لە ستراتیژی پەیوەندیکردن گرت کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەکارهێنراوە.

ئەو گوتی "ئەندامانی دەستەی دەنگدەران بێهەڵوێست نین. ئەوان خاوەنی ئەو ئەزموون و ویژدانەن کە بڕیار لەسەر یاریزانێک بدەن و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات گوێیان لە کەسێک بێت دە یان پانزە جار بڵێت 'خۆم باشترینە'. 

ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک دەڵێم لەوانەیە براوەی باڵۆندۆر لەناو ژاوەژاوی میدیاکاندا ون بێت، مەبەستم ئەو نموونانەیە کە لێدوانەکانیان وا لە ئەندامانی دەستەی دەنگدەران دەکات هەست بە گوشار بکەن. لە کۆتاییدا ئەم جەنجاڵییە، کە لەلایەن هەندێک لایەنەوە رێکدەخرێت، دەکرێت دەنگدەران بێزار بکات، چونکە یەکسانە بە دەستکاریکردنێکی ئاشکرا".

 

بابەتی پەیوەندیدار

نە تەوقە، نە هاندەر و نە کۆمێنتاری.. ئێرلەندا مەرجەکانی بۆ یاریکردن بەرامبەر ئیسرائیل دانا
راپۆرتە هەواڵ27-09-2026

نە تەوقە، نە هاندەر و نە کۆمێنتاری.. ئێرلەندا مەرجەکانی بۆ یاریکردن بەرامبەر ئیسرائیل دانا

لامین یامال:  داوام لە باوکم کرد وێنەکەم لەگەڵ مێسی بسڕێتەوە
راپۆرتە هەواڵ26-09-2026

لامین یامال: داوام لە باوکم کرد وێنەکەم لەگەڵ مێسی بسڕێتەوە

ئامەدسپۆر یارییەکی مێژوویی دەکات و بەبردنەوە دەچێتە پێشەنگی خولی تورکیا
راپۆرتە هەواڵ20-09-2026

ئامەدسپۆر یارییەکی مێژوویی دەکات و بەبردنەوە دەچێتە پێشەنگی خولی تورکیا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە