Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تیمەکانی سەرژمێری لەکاتی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی ئەزموونی. وێنە: رووداو

تیمەکانی سەرژمێری لەکاتی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی ئەزموونی. وێنە: رووداو

عێراق

بەغدا بۆ وەزارەت و دامەزراوەکان: پشت بەئەنجامی سەرژمێری ببەستن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی داوا لەوەزارەت و فەرمانگە و پارێزگاکان دەکات کە بۆ پلانی داهاتوویان پشت بەزانیارییەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ببەستن، بەگوتەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئەو هەنگاوە کاریگەری لەسەر چەسپاندنی رێژەی 14.14%ـی هەرێمی کوردستان دەبێت.


بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمانگەی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەکان لەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە لە 8ـی ئەیلوولی 2026 ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە و پارێزگاکان کراوە، داوایان لێکراوە پشت بەئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ساڵی 2024 ببەستن وەک بنەمایەکی زانیاریی بنەڕەتی بۆ پلاندانان و هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتەکان بۆ نوێکردنەوەی پلانە ستراتیژییەکانیان، کە دەبێت لەسەر بنەمای زانیاریی دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بێت.

لە 13ـی ئەیلوولی 2026 ئەو نووسراوە لەرێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبەغدا ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە.

پۆڵا سیروان دێرەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو نووسراوە پشتیوان دەبێت بۆ ئەو 14.14%ـەی کە هەرێمی کوردستان وەک بەشە بودجەی گشتیی عێراق لەبری 12.67% داوای دەکات.

بەگوێرەی ئەو سەرژمێرییە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 14.14%ـی تێکڕای ژمارەی دانیشتووانی عێراقە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی ئەوە دایە رێژەی پشکەکەی لەبودجەی گشتیی 2027 بکاتە 14.14٪ لەبری 12.67% کە لەبودجەی سێ ساڵی رابردووی عێراق پەیڕەو کراوە.

پۆڵا سیروان دێرەشەیی رایگەیاند، 22ـی ئەیلوول شاندێکی پەرلەمانتاران لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەتەوە و تاوتوێی چەسپاندنی رێژەی 14.14%ـی پشکی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئەویش پێی راگەیاندوون پەرلەمانتارەکانی رادەسپێرێت بەئاراستەی چەسپاندنی ئەو رێژەیە لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی کار بکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەشنووسی پێشنیاری خۆی بۆ پشکی بودجە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە لەسەر بنەمای رێژەی 14.14%، بەوپێیە پێویستە بەغدا ساڵانە زیاتر لە 23 تریلیۆن دینار وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاری بکات، کە هەردوو خەرجیی وەبەرهێنان و بەکارخستن دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە