Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

بەغدا زیاتر لە 180 ملیار دیناری جیاوازیی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

هەزاران خانەنشینی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان ماوەی ساڵێک و نیوە چاوەڕوانی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی 10 مانگی مووچەی کەڵەکەبووی خانەنشینیی خۆیانن؛ بەپێی داتاکانی رووداو، وەزارەتی دارایی عێراق بە بیانووی نەبوونی یاسای بودجە تەنیا لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 180 ملیار دیناری لە پارەی جیاوازیی (فروقات)ـی ئەو خانەنشینانە بڕیوە.


ئەو خانەنشینانە کە ژمارەیەکی زۆریان ئەفسەری سەربازین، بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ 1ـی کانوونی دووەمی 2025 دەگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی رێکارە کارگێڕییەکانی رەزامەندیی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، مامەڵەکانیان تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی 2025 دواکەوت؛ دواتر لەگەڵ ناردنی لیستی ناوی کەڵەکەبووی ئەو 10 مانگە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نەبوو پارەکەیان بۆ بنێرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە ساڵی 2025 ئەو فەرمانبەرانەی مامەڵەکانیان لە مانگی 11 تەواو بوو، حکومەتی فیدراڵ جیاوازیی مووچەکەی بۆ خەرج نەکردن. لە ساڵی 2026ـیشدا مانگانە بە بیانووی ئەوەی کە بڕی پارەکە زۆرە و یاسای بودجە نییە، پارەکەیان بڕیوە. ئێستا چاوەڕێین لە بودجەی 2027ـدا تەرخانی دارایی بۆ ئەو شایستانە بکرێت و سەرجەمیان خەرج بکرێن."

بەپێی ئەو داتایانەی دەست رووداو کەوتوون، وەزارەتی دارایی عێراق لە شایستەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی مەدەنی، سەربازی و کەمئەندامانی سەنگەر، بەمشێوەیە پارەی بڕیوە:

کانوونی دووەمی 2026: زیاتر لە 36 ملیار و 360 ملیۆن دینار.
شوبات: زیاتر لە 16 ملیار و 107 ملیۆن دینار.
ئازار: زیاتر لە 21 ملیار و 407 ملیۆن دینار.
نیسان: زیاتر لە 16 ملیار و 624 ملیۆن دینار.
ئایار: زیاتر لە 80 ملیار دینار.
حوزەیران و تەمووز: زیاتر لە 6 ملیار و 653 ملیۆن دینار بۆ هەردوو مانگەکە.
ئاب: زیاتر لە 6 ملیار و 30 ملیۆن دینار.

ئەو ئەفسەر و فەرمانبەرە خانەنشینانەی ماوەی زیاتر لە 18 مانگە شایستەکانیان پێنەدراوە، داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەم کێشەیە یەکلا بکەنەوە و مافە دەستووری و یاساییەکانیان خەرج بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن
کوردستان30-09-2026

سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە
کوردستان30-09-2026

رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەڕێنرێتەوە

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە
کوردستان30-09-2026

مەسرور بارزانی: پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە