Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای عێراق و ئەمریکا

ئاڵای عێراق و ئەمریکا

عێراق

عێراق و ئەمریکا رێککەوتنی رادەستکردنی بنکەی پاڵپشتیی دیپلۆماسییان واژۆ کرد

گەشاو خالید

گەشاو خالید

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

رووداو دیجیتاڵ

رێککەوتننامەی رادەستکردنی (بنکەی پاڵپشتیی دیپلۆماسی)ی سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە حکومەتی عێراق واژۆ کرا؛ ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق.


رۆژی پێنجشەممە (24ی ئەیلوولی 2026)، رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو. 

رێککەوتنەکە لەلایەن محەممەد حوسێن بەحرلعلووم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پەیوەندییە دوولایەنەکان و ستیڤن ڤەیگن، هەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە وەکالەت واژۆ کرا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بوونی سەربازی بیانی لە عێراق، بەپێی ئەو خشتەیەی کە بۆ 30ی ئەیلوولی 2026 دیاریکراوە."

محەممەد حوسێن بەحرلعلووم جەختی لە گرنگیی ئەم هەنگاوە کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و گواستنەوەیان بۆ قۆناخێکی نوێی هاوکاری و هاوبەشی لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە کەرتەکانی ئابووری، گەشەپێدان و وزە.

هاوکات ستیڤن ڤەیگن، هەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە وەکالەت پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن، بە جۆرێک کە رێز لە سەروەریی هەردوو وڵات بگرێت و ئاسۆیەکی نوێی هاوکاری لە قۆناخی داهاتوودا بکاتەوە.


ئەم شوێنە وەک بنکەیەکی سەربازیی ئاسایی نەبووە، بەڵکو ئەرکی سەرەکیی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارپێکردن، فڕین و ناردنی کەلوپەل و پێداویستی بووە بۆ کارمەندانی نێردەی ئەمریکا لە عێراق.

مێژووی بنکەکە

مێژووی ئەم شوێنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. دوای کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە ساڵی 2011، بەشێک لەو دامەزراوانەی سوپای ئەمریکا بەکاری دەهێنان درانە لایەنی عێراقی، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم بنکەیەی لە ئەستۆ گرت تاوەکو پاڵپشتیی کارە دیپلۆماسییەکان بکات.

لە جەنگی ئێران و ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل لەمانگی ئاداری ئەم ساڵدا، ئەم بنکەیە چەندین جار رووبەڕووی هێرشی درۆنی بووەتەوە. 

حکومەتی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رێککەوتوون کە تاوەکو 30ی ئەیلوولی 2026، کۆتایی بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق بهێنرێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا
عێراق30-09-2026

زیاتر لە 5 کیلۆ زێڕی بەرپرسێکی تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین دەستی بەسەرداگیرا

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات
عێراق30-09-2026

زەیدی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە عێراق رادەگەیێنێت: ئەرکی هاوپەیمانان کۆتاییهات

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە
عێراق30-09-2026

ئەمریکا کشانەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواوکرد؛ عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت و پێشمەرگە نیگەرانە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە